ژنێک لە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی‌دا خۆی ڕووت کردەوە

16:15 - 22 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی مافی ژنان لە ٣٧ـەمین ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمی نیزامی ئێستای ئێران، لە تەنیشت بۆرجی میلاد، بە نیشانەی ناڕەزایەتی خۆی ڕووت کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی کوردپا، \"مۆژان تاهیر\" کارگەردانی سینەما و چالاکی مافی ژنان لە ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە \"سیستمی مەزهەبیی فاشیستیی ئێران\" لە بۆرجی میلاد خۆی ڕووت کردەوە.

\"برهنه ناوبراو لە وتووێژێکدا، ئامانج لەو کردەوەیەی خۆی \"نە گوتن بە نیزامی ئیسلامیی ئێران\" ڕاگەیاند و دەڵێت: \"ئەو ڕۆژەم بۆ نە گوتن بە کۆماری ئیسلامی و یاساکانی دژی ژن هەڵبژارد\".

مۆژان تاهیر لە درێژەی ئەو وتووێژدەدا دەڵێت: \"کردەوەی من لە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە پەیامی نە بە کۆماری ئیسلامییە. پەیامی من ڕوو لە ژنانی ئێران ئەوەیە کە لە نێوخۆی ئێرانیش دەتوانین چالاکی بکەین و دەنگی مافخوازانەی خۆمان بڵیند بکەین\".

ناوبراو لە سەر جەستەی ڕووتی خۆی نووسیبووی: \"ئیتر نامهەوێ زیندوو بمێنم\"، تاهیر لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەو تەنیا قسەی من نیە. بەڵکوو قسەی هەرە زۆری ژنان لە ئێرانە. قسەی ژنانێکە کە لەژێر یاساکانی دژه ژن پێشێل کراون. ژنانێک، کە تەنیا مافی دەربڕینی هەستی خۆیان نیە.

لە ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، ڕێفراندۆمێک کە تەنیا دەنگدەران مافی هەڵبژاردنی بژاردەی \"گۆڕینی ڕێژیمی پێشوویان بە کۆماری ئیسلامی\" به دەنگی \"بەڵێ یا نا\" هەبوو، لە ئێران بەڕێوە چوو و دەسەڵاتی ئێستا هاتە سەر کار.