١٧ ژنی کورد بە بێ سەرمایەی دەوڵەتی بژیوی ژیانیان دابین دەکەن

13:56 - 2 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: خاوەنکارێکی ئابدانانی هەلی کار کردنی بۆ ١٦ ژنی کورد لەو شارەدا رەخساندووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە یەکێک لەشارەکانی هەژارنشینی ئوستانی ئیلام، ژنێک بەسەرمایەی خۆی توانیویەتی هەلی کار بۆ ١٦ ژنی دیکە لە کارگەیەکی فەرش چنیندا برەخسێنێ.

خانمی منیژە محەممەدی تەنیا بە ١٦ ملیۆن تمەن توانیویەتی ئەو کارگەیە دروست بکات.

خانمی منیژە محەممەدی بە سەرچاوە ناوچەییەکانی وتووە، بە بێ یارمەتی بەرپرسان توانیویەتی ١٦ داربەستی فەرش چنین بکڕێ.

ئەو هاووڵاتییە باسی لەوەش کردووە، ئەگەر ناوەندە پێوەندیدارەکان لەو بوارەدا یارمەتیدەر بن، دەکرێ ٥٠ کەسی دیکەش لەو کارگەیەدا کار بکەن.

ئەو هەوڵە لەحاڵێکدایە کە نوێنەری شاری ئیلام لەمەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران باسی لە پەیوەست بوونی ٧ هەزار بێکار بە رێژەی بێکارانی ئوستان کردبوو.

عومران عەلی محەممەدی لەوتوویژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس وتوویەتی: لەحاڵی حازردا ١٤ هەزار بێکاری خاوەن بڕوانامە لە ئوستانی ئیلام بوونی هەیە.

لەلایەکی دیکەوە جێگری یەکەمی حەسەن روحانی لە سەردانی بۆ ئیلام، رێژەی زۆری کەسانی بێکاری خاوەن بڕوانامەی بە\" تاڵ و کارەسات\" وەسف کردبوو.

وێنە: ئابدانان خەبەر

\"26128.jpg\"

\"26130.jpg\"

\"26131.jpg\"

\"26132.jpg\"