ژمارەیەک لە چالاکانی میدیایی بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کران
18:14 - 26 جۆزەردان 2720
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی میدیایی کورد، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ئەو چالاکانە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ کاناڵەکانی دژی نیزام" بانگهێشت کراون و لێپرسینەوەکەیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژەی کێشاوە.
چالاکانی میدیایی پاش بانگهێشتیان بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕایانگەیاند: "دوو کەس لە هەواڵنێرەکانی بەشی ئەمنییەتی میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران لە کاتی لێپرسینەوەکەمان لە ستادی خەبەری ئامادبوون".
هێزە ئەمنییەتییەکان گوشاریان خستووەتە سەر چالاکانی میدیایی، هەتا دان بنێن بە هاوکاریکردنیان لەگەڵ کاناڵەکانی دژی نیزام.