ڕێژەی گیانلەدەستداوان بەهۆی گازگرتوویی لە پارێزگای ورمێ ٤٢ لەسەد بەرز بووەتەوە

"باقر بەهرامی"، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕووداوەکان و فەورییەتییە پزیشکییەکانی ورمێ ڕایگەیاندووە: "ڕێژەی گیانلەدەستداوانی گازگرتوویی هاووڵاتییان لە پارێزگای ورمێ لە ماوەی سەرەتای ئەمساڵ هەتا ئێستا، ٤٢ لەسەد بەرز بووەتەوە".

بەهرامی وتوویەتی:  "لە سەرەتای ئەمساڵ هەتا ئێستا ١٠ کەس بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست داوە و بەم هۆیەوە ڕێژەی گیانلەدەستداوانی هاووڵاتییان بەهۆی ژاراویبوونیان بە گازی "مۆنۆکسیدکەربۆن"  (CO) لەو پارێزگایەدا ، بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو کە ٧ کەس بوونە، ٤٢ لەسەد بەرز بووەتەوە".

بەهرامی هەروەها وتوویەتی؛ ئەمساڵ ١٦٧ کەس بەهۆی ژاراویبوونیان بە گازی "مۆنۆکسیدکەربۆن" لە نەخۆشخانەکانەکانی پاریزگای ورمێ خەوێندراون و ئەم ڕێژەیە بە نیسبەت ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو، ٥٤ لەسەد دابەزیوە.