ڕێژەی ژنانی كارتۆن خەو ٢٠% زیادی كردووە
21:20 - 5 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: سەرۆكی كۆمیتەی كۆمەڵایەتیی شۆرای شاری تاران ڕایگەیاندووە كە ئەو ژنانەی لە دەرەوەی ماڵ و لە سەر كارتۆن دەخەون، ڕێژەیان ٢٠% زیادی كردووە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو كراونەتەوە، فاتمە دانشوەر سەرۆكی كۆمیتەی كۆمەڵایەتی شۆرای شاری تاران ڕایگەیاندووە كە ئەو ژنانەی لە دەرەوەی ماڵ و لە سەر كارتۆن دەخەون، ڕێژەیان ٢٠% زیادی كردووە و دەبێ ئێمە فكرێك بۆ ئەو كارتۆن خەوانە بكەین و كێشەكانیان چارەسەر بكەین.
بەپێی وتەی ناوبراو، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە سەر كارتۆنەكان دەخەون و بێ ماڵ و حاڵن، لە چوار ساڵدا لە ١٧٠٠ كەسەوە گەیشتووەتە ٢٠٠٠كەس، كە ئەمە نایاساییە و دەردەخات كە ئێمە هیچ هەوڵێكمان لەو بوارەدا نەداوە.
بەپێی وتەی ناوبراو هەرچەند كە شارەداری هەوڵی داوە كە ئەمە چارەسەر بكات، بەڵام نەیتوانیوە كە بە شێوەیەكی زانستیانە لێكۆڵینەوە لەو بوارەدا بكات و چارەسەرێك بدۆزێتەوە. ئێمەش ناتوانین هیچ كاتێك بە تەواوی ئەو كێشەیە بنبڕ بكەین، بەڵام دەبێ بە شێوەیەك ئەمە مودیرییەت بكرێ، كە بگەیەنرێتە ئاستی لانیكەمی خۆی.