ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە مەلەکشاهیی ئیلام هەڵوەشایەوە
20:04 - 28 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان بوو بە هۆی ئەوەیکە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە شارستانی مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام هەڵبوەشێتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی مەلەکشاهی بە هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان لەو شارەدا هەڵوەشایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و کەلوپەلەکانی ئەو ڕێوڕەسمەیان زەوت کردووە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، ئیدرەی ئیتلاعاتی مەلەکشاهی لە ڕێگای پێوەندی تەلەفوونییەوە هەڕەشەیان لە چالاکانی فەرهەنگیی ئەو شارە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون لە ئەگەری بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز له ڕێگای قەزاییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، دادستانیی مەلەکشاهی حوکمی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی بە ناوی \"نەبی کەریمی\" دەرکردووە.
ئەو ڕێوڕەسمە بڕیار بووە ئەمڕؤ سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمە کاتژمێر ١٥ دوانیوڕە بەڕێوە بچێت.
لەو پێوەندییەدا،سپای پاسداران پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری شنۆ گرتووە.
یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە بە هەواڵنێری کوردپا، لە شاری شنۆی ڕاگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران هەموو ئەو دارانەی کە بۆ ئاگری نەورۆز کۆ کرابوونەوە، کۆ دەکاتەوە و سەرەنجام لە شوێنێکی گوندی ئاڵیاوێ ئاگریان تێبەر دەدات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ و نەورۆز لە کوردستاندا، کەمپەینێکی لەژێر ناوی \"نەورۆز، سەمای ئازادی\" ڕێک خستووە، کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، لە دژکردەوە بەو کەمپەینە، خەریکی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدان و دەستیان به دەسبەسەرکردنی چالاکانی کورد کردووە.