٣٤ ڕێكخراو و چالاكی مافی مرۆڤ داوا دەكەن ماوەی بەرپرسایەتیی ئەحمەد شەهید لە ئێراندا درێژ بكرێتەوە
14:37 - 27 رەشەمه 2715
ئاژانسی كوردپا: ٣٤ ڕێكخراو و چالاكی مافی مرۆڤ بە ناردنی نامەیەك بۆ بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی ئەندام لە كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەو ڕێكخراوە، داوا دەكەن ماوەی بەرپرسایەتیی ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاروباری مافی مرۆڤی ئێراندا درێژ بكرێتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی كوردپا، لە نامەی چالاكان و كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگای مەدەنی و یەكێك لەوانە \"كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ\"دا وێڕای پشتگیری لە بڕیارنامەی درێژكردنەوەی بەرپرسایەتیی ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاروباری مافی مرۆڤی ئێراندا جەخت لەوە كراوەتەوە كە سەرەڕای ڕاسپاردە یەكلەدوای یەكەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، سكرتێری گشتی و ڕاپۆرتنێری تایبەتیی ئەو ڕێكخراوە، پێشكەوتنێكی بەرچاو لە پێوەندی لەگەڵ مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەهاتۆتە دی.
لە نامەی ئەو چالاك و ڕێكخراوانەی مافی مرۆڤدا هەروەها جەخت لە سەر ئەوە كراوەتەوە كە لە ئێراندا، خەڵك هێشتا مافە مەدەنی و سیاسییەكانیان بە شێوەیەكی جیددی و سیستماتیك پێشێل دەكرێت و مافە ئابووری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەكانی بەشێك لە پێكهاتەكان بە تەواوی سنووردار كراوە. لەو نامەیەدا ئاماژە بە بەربەستەكانی بەردەم ئازادیی دەربڕین، ئازادیی كۆڕ و كۆبوونەوەی هێمنانە، كەڵك وەرگرتنی حكوومەت لە ئیعدام بە بەرچاوی خەڵكەوە و بە تایبەتی لەسێدارەدانی مێرمنداڵان، بەكارهێنانی ئەشكەنجە و دادپەروەرانە نەبوونی ڕەوتی دادگاییكردن، توندوتیژی و هەڵاواردن دژ بە ژنان و كچان، هەڵاواردن دژ بە پێكهاتە ئیتنیكی و زمانییە جۆراوجۆرەكان لە ئێراندا وەك كوردەكان، عەرەبەكانی ئەهواز، توركەكانی ئازەربایجان، بەلووچەكان و توركمانەكان، كەمینە ئایینییەكانی وەك بەهاییەكان، سۆفییەكان، خەڵكی یارسان، تازە دینەكانی مەسیحی و موسڵمانانی سوننی كراوە.
ئەحمەد شەهید ڕۆژی هەینیی حەوتووی ڕابردوو، ٢١ی ڕەشەممە لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە پێكهاتە ئیتنیكی و ئایینییەكانی ئێران بە تایبەتی كوردەكان و بەهاییەكاندا لە شاری ژنێڤی سووییس بەشداریی كردبوو.