ڕۆژنامەی دیتسایتی ئاڵمانی: تێرۆری دژبەران لە ڕێستۆرانی میکۆنوس، کێ ئاشکرای کرد

17:55 - 15 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژنامەی دیتسایت لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٥ی نوامبر، نووسیوویەتی: " تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس لە ١٧ی سپتامبری ١٩٩٢، گەورەترین چالاکیی تێرۆریستی لە وڵاتێکی بێگانە لە خاکی ئاڵمان، پاش شەڕی دووهەمی جیهانیی بووە کە شەپۆلێکی تۆڕەیی پێکێناوە".

ئەو تێرۆرە، هەتا بە ئەمڕۆش، مۆتەکەی ئێرانییە کۆچەرەکانە کە لە دەستی ڕێژیمی تۆڵەئەستێنی خۆیان هەڵهاتوون و لە وڵاتی ئاڵمان بوونەتە پەنابەر. لە ڕۆانگەی تاران، هیچ ئێرانییەکی دانیشتووی ئەو دیوی سنوور، کە دژی نیزام چالاکی دەکەن، نابێت هەست بە ئاسوودەیی و ئەمنییەت بکەن.

پاش تێرۆری میکۆنوس، لە نێوان باڵوێزەکانی ئاڵمان، مەئموورانی بەدواچوونی قەزایی، ناکۆکیی و دەمەقالێ ڕوویداوە. لەلایەک، مەئموورانی لێکۆڵینەوە خوازیاری ناساندنی تاوانبار و سزای ئەوان بوون؛ و لەلایەکی دیکەوە، سیاسەتی دەرەوەی ئاڵمان، کە پاش مردنی خومەینی لە هەوڵی دووبارە دەسپێکردنەوەی پەیوەندیی نوێ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بوو، هیج ئۆگرییەکی بە مەحکوومکردنی ڕێژیمی ئێران بە ڕوونی و ئاشکرا، نەبووە.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیوویەتی: "ناکۆکییەکی کۆنی دەزگای دیپلۆماسی لەگەڵ هێزی بەڕێوەبەری و قەزاییەی ئاڵمان ڕوویدا؛ بەڵام لەگەڵ پرسێکی نوێ و توند کە پیشینەیەکی نەبووە، بەڵام بارودۆخی ئەمڕۆ بە جۆرێکی دیکەیە. ئەمڕۆ دادستانی ئاڵمان لە پەیوەندیی لەگەڵ سەلیم خان چانگوشوێکی کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە ناوچەی "تیرگارتنـ" بێرلین، لەلایەن مەئموورانی ڕووسیەوە کوژرا، قامکی تاوان بە ئاشکرا بۆ ڕووسیە درێژە دەکات".

ڕۆژنامەی دیتسایت لەو ڕاپۆرتەیدا، نووسیوویەتی: "بەڵام بە پێچەوانەی ئەمڕۆ، لەو کاتەدا لە پەیوەندیی لەگەڵ تێرۆری بێرلین، بارودۆخە بەو شێوە نەبووە و مەئموورانی لێکۆڵینەوە دەبوو هەوڵی زۆریان بدایەت تا بتوانن سەرکەوتوو بن کە داخوازییەکەیان سەبارەت بە سزای تاوانبارن و بکوژرانی ئەو تێرۆرە، لە سەر کۆریسی بسەلمێنن".

لە کۆتاییدا، (کە نزیک چوار ساڵی خایاند)، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و هەروەها ڕێکخراوی ئیتلاعات و ئەمنییەتیییەکەی، وەکوو تاوانباران و تێرۆری میکۆنوس مەحکووم کران و بکوژەکان (٥ کەس) بە زیندان مەحکووم کران، بەڵام لەو ماوەیەدا، تەنانەت هەتا کۆتایی کاری دادگا، پرسیارێکی گرینگ هەروەها بێ وڵام ماوەتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەیدا، نووسیوویەتی: سیخور کێیە؟

بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی سرویسی زانیاریی ئاڵمان، تاوانباران لە کاتی ئەنجامدانی تێرۆر لە ڕێستۆرانی میکۆنوس، سەرچاوەیەکیان هەبووە کە بەبێ بوونی ئەو بە هیچ شێوەیەک حمامی خوێن ئەنجام نەدەدرا، ئەو کەسە کێیە؟

ئەو ڕۆژنامەیە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا، نووسیوویەتی: "لە لێکۆڵینەوەی نوێدا، خاوەن ڕێستورانەکە سەرنجی هەموو کەسی بۆ لای خوی ڕاکێشا. ئەو لەگەڵ ئەو چالاکییەدا،(تێرۆری میکۆنوس)، چ پەیوەندییەکی هەیە.

ئەو ڕۆژنامەیە نووسیوویەتی: "عەزیز غەفاری پاش شۆڕش گەلانی ئێران، لە ڕێگای تورکیە ڕۆیشتووەتە ئاڵمان و پاش ماوەیەک لە یەکەم پەیوەندیی دەرەوەی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لە "حەوتووی سەوز"(پێشانگای نێونەتەوەیی بەرهەمی جووتیارن و ئاژەڵداران)، بەو شێوەیە کە خۆی باسی کردووە لەگەڵ کازمی دارابی ئاشنا دەبێت".

ڕۆژنامەی دیتسایتی ئاڵمانی هەرورەها نووسیوویەتی: "عەزیز پاش ماوەیەک دەبێت خاوەنی ڕێستۆرانی میکۆنوس، کە داهاتێکی کەمی هەبووە بەڵام لە شەوی تێرۆرەکەدا، بڕی ٥ هەزار مارک لەو ڕێستۆرانە دۆزراوەتەوە و ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە شەوی کۆبوونەوەی دوکتور شەرەفکەندی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، کاتژمێر ١٠ی شەو عەزیز سەردانی دەرەوەی ڕێستۆرانەکە دەکات، کە تیمی تێرۆرەکە ئاگادار بکاتەوە کە مێوانەکان هەنووکە لێرەن.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیوویەتی: "عەزیز پاش برینداربوونی، بە مەئموورانی لێکۆڵینەوەی گوتووە کە یەکێک لە تیمی بکوژەکان جلوبەرێکی سەوزی لەبەر دابووە و پاش دادگاییکردن ئەو شتەی ڕەت کردبووە کە لە هۆشی نییە شتی وای گوتووبێت".

ئەو سەرچاوە هەروەها نووسیوویەتی: "عەزیز پاش ماوەیەک گەڕاوەتە ئێران و بە وتەی یەکێک لە نزیکانی عەزیز هەنووکە لە ئێران کاروکاسپی ڕێکخستووە و ژیانێکی پاشایانەی هەیە".