چەند سەرچاوەیەک: هاووڵاتییەکی مەریوانی لەلایەن کەسیكی سەربە حکوومەتەوە کوژرا+ وێنە
16:55 - 30 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: چەند رۆژ پێش ئیستا هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان بەدەستی کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو ناوچەیە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە ئەنجامی دروستبوونی کێشە لە نێوان ٢ هاووڵاتیی لە نزیک گوندی \"نێ\"ی سەربە شاری مەریوان، کەسێکیان بەهۆی بەرکەوتنی \"تەور\" بە سەختی بریندار و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای رایانگەیاند، ئەو بکوژە لە دەست و پێوەندییە خۆجێیەکانی دەزگا ئەمییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند: پاش ئەم رووداوە، \"تاهیر ئەحاڵی\" خەڵکی گوندی \"سەردۆش\"ی سەربە شاری مەریوان، هەتا ئێستا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە خۆی حەشار داوە.
فەریەدوون کامران\" تەمەن ٢٨ ساڵ، خێزاندار و کەسێکی خۆشناوی خەڵکی گوندی \"نێ\"ی ناوچەی مەریوان بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە ئەنجامی دروستبوونی کێشە لە نێوان ٢ هاووڵاتیی لە نزیک گوندی \"نێ\"ی سەربە شاری مەریوان، کەسێکیان بەهۆی بەرکەوتنی \"تەور\" بە سەختی بریندار و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
فەریەدوون کامران, تەمەن ٢٨ ساڵ، خێزاندار و کەسێکی خۆشناوی خەڵکی گوندی \"نێ\"ی ناوچەی مەریوان
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، فەرەیدوون کامران سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەکەی بووە کە لەلایەن \"تاهیر ئەحاڵی\"یەوە بە ئاودیو کردنی مەرو ماڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان تاوانبار کراوە کە لە ئەنجامدا کێشە لە نێوان ئەو ٢ هاووڵاتییەدا هاتۆتە ئاراوە و فەریدوون کامران بەتوندی بریندار و پاش ٤ رۆژ لە نەخۆشخانەی شاری سنە گیانی لەدەست داوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای رایانگەیاند، ئەو بکوژە لە دەست و پێوەندییە خۆجێیەکانی دەزگا ئەمییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە.