چیرۆک بۆ منداڵان ... گەردەلوول و داربەڕوو
14:48 - 5 خەرمانان 2714
رەزا شوان
رۆژێک گەردەلوولێکی تاریک و رەش، لە بیابانەوە بەرەو باکوور هەڵیکرد، زیانێکی زۆری بە باخ و، بە دار ودەوەن و، بە سامانی خەڵکی ئەو شوێنانە گەیاند، کە لە پێشێوەی بوون.. بێ بەزەییانە هێلانەی بە هەزاران چۆلەکە و باڵندەی تری رووخاند و ئاوارەی کردن .. ملی نایە کۆمەڵێک داربەڕووەوە .. رووی دەمی لە داربەڕوویەکی ئەستوور کرد .
گەردەلوولەکە ( بە تووڕەییەوە) : ئەوە بۆ رێتان پێ گرتووم.. ؟
داربەڕووەکە:ئێمە رێمانپێ نەگرتووی ، ئێرە شوێنی ئێمەیە ، تۆی نامۆملت پێوەناوینو، شەڕمان پێ دەفرۆشیت .
گەردەلوولەکە : تا زووە لە رێم لادەن و دوورکەونەوە، ئەگینا تێک وپێکتاندەشکێنم و، لە رەگەوە هەڵتان دەتەکێنم .
داربەڕووەکە : ئێرە نیشتمانی هەزاران ساڵەی ئێمەیە .. هەرگیز ئێرە بەجێ ناهێڵین .. لە هەڕەشەی تۆی بەدفەساڵ و بەدکاریشناترسێن .
گەردەلوولەکە : ئێستا پێشانتان دەدەم، کە چیتان بەسەر دەهێنم .
داربەڕووەکە : چ بایەک لە سکتدایە دەریکە .. گەردەلوولی لە تۆش گەورەتر و بەهێزترملیان پێوەناین، نەیاتوانی لێرە هەڵمان بکەنن .
گەردەلوولەکە بە ئەوپەڕی هێز و توانایەوە، بە دڵڕەقییەوە، هێڕشی کرد و .. دەستیکرد بە راوەشاندنی داربەڕوەکان .. بەڕووەکانی وەرانن .. گەڵای بە داربەڕووەکانەوە نەهێشت .. لقێکی زۆریانی شکاند و رایماڵێن .. بەڵام هەرچەندی کرد نەیتوانی قەدی داربەڕووە بشکێنێت، یا لە شوێن خۆیان هەڵیان بتەکێنێت .. گەردەلوولە بەزیوەکە، بە شەرمەزاری و بە سەرشۆڕی و رووڕەشییەوە، رۆی و نەما .. سەرکەوتن و سەربەرزی و مانەوەش بۆ داربەڕووە خۆڕاگرەکان بوون .
دوای باران بارین و، هاتنی وەرزی بەهار، داربەڕووەکانچەندین لقی تازەی ناسکیان دەرکرد و، گەڵای سەوز و گەشیان کرد .. بەڕووە وەریوەکانیش لە شوێنی خۆیاندا شین بوون و، رەگیان کرد و .. بوون بە سەداننەمامی ناسک .. بەجاری ئەو ناوە بوو بە بەڕووستان .. چۆلەکەکانیش گەڕانەوە و،لەسەر لقی دارەکاندا هێلانەی جوانتریان دروستکرد ..دەستیان بە جریوە جریو و بە یاری کرد.
(*)کوردیلە چاوگەشەکانی کوردستان، دڵنیام کە زۆربەتان مەبەستەکانی ئەم چیرۆکەم دەزانن .. ئەوانەشی نایزانن، لە دایک و باوکتان،یا لە مامۆستاکانتان بپرسن .. ئەوان بۆتان راڤە دەکەن .