چیرۆک بۆ منداڵان ـــ قەلەڕەش و گۆزە

15:15 - 15 پووشپەڕ 2713
رەزا شوان

لە دەشتێکی چۆڵدا، قەلەڕەشێک زۆر تینووی دەبێت .. زۆر بە دوای ئاودا
گەڕا .. تا گۆزەیەکی دۆزییەوە، کەمێک ئاو لە بنەکەیدا بوو .. بەڵام لەبەر
قووڵی گۆزەکە، دەنووکی نەدەگەیشتە ئاوەکە.

قەلەڕەشەکە خەریک بوو لە توینیا بمرێت .. دەیڕوانییە ئاوی ناو گۆزەکە ..
لە دواییدا بیرۆکەیەکی باشی بۆ هات .. بە دەنووکی یەک لە دوای یەک چەوی
هەڵدەگرت و دەیخستنە ناو گۆزەکەوە .. ئاوەکە بەرەبەرە سەرکەوت .. تا
گەیشتە لێواری گۆزەکە .. ئەوسا قەلەڕەشەکە ، دەنووکی تێنا و تێر ئاوی
خواردەوە .

(*) منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان، ئەو مەبەستانەی کە لەم چیرۆکەدایە:
هەوڵدان و کۆڵنەدانە، بیرکردنەوەیە ، سەرکەوتنە بەسەر تەنگانەدا .
(*)ئەم چیرۆکە لە نووسینی \" ولیەم گاگستۆن \" ه
لە زمانی نەرویجییەوە ، گۆڕیومەتە سەر زمانی کوردی .