چوونەسەری رێژەی ژنانی تووشبوو بە ئیدز لە ئێران
15:30 - 19 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوێك لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رایگەیاند، رێژەی ژنانی تووشبوو بە نەخۆشیی \" HIV \" لە ئێران رووی لە زیاد بوون كردووە.
دكتور عەباس سەداقەت وتی: پێویستە ناوەندە پێوندیدارەكان هۆشداری و بەرچاو روونی زیاتر بە هاووڵاتییان و بەتایبەتی ژنان بدەن، چونكە رۆژ لەگەڵ رۆژ رێژەی تووشبوان بە ئیدز لەنێو ژنانی ئێرانیدا روو لە زیاد بوون دەكات.
ئەو لێپرسراوە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا ئاشكرای كردووە، بەشێكی بەرچاو لەو ژنانەی كە تووشش نەخۆشیی ئیدز بوونە بەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكانن.
ئەو لێدوانانە لە حاڵێك دایە كە ماوەیەك لەمەوبەر شۆرای ئینقلابی فەرهەنگیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەبێ راوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سڕینەوەی رۆژی جیهانیی ئیدزیان لە رۆژژمێری فەرمیی وڵاتدا پەسند كرد و ئەم بڕیارە لەلایەن سەركۆماریشەوە تەئید كراوە.
سڕینەوەی رۆژی جیهانیی ئیدز لەناو رۆژژمێری فەرمیی وڵات لە حاڵێكدا جێبەجێكراوە كە نەتەنیا وەزارەتی تەندروستی لێی ئاگادار نەبووە، بەڵكوو بەپێی ئامارەكانی خودی ئەو وەزارەتەش 23 هەزار كەسی تووشبوو بە نەخۆشیی ئیدز لە ئێران تەنیا شناسایی كراون و نزیك بە 5 بەرابەری ئەو ئامارەش هێشتا نەناسراون و بە شاراوەیی ماونەتەوە.
هەر چەندە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندورستی و دەرمانی ئێران ژمارەی تووشبوان بە نەخۆشیی ئیدز لە كۆتایی خەرمانانی ساڵی 1390دا نزیك بە 23 هەزار و 500 راگەیەندراوە و هەر ئەو ناوەندە ئاماری ساڵی پێشووی 20 هەزار و 975 كەس راگەیاندبوو، بەڵام كارناسانی زانستی پزیشكی ئەو ئامارانە بە راست نازانن و لەو باوەڕە دان كە ئامارەكان لەو رێژەیە زیاترن.
لە وڵاتی ئێران زیاتر لە سەدا10ی تووشبوان بە ئیدز لە رێگای جنسییەوە تووش دەبن و هەروەها نزیك بە لەسەدا 46ی تووشبوان تەمەنیان لە نێوان 25 هەتا 34 ساڵ دایە.