چاندنی ماری جووانا لە كرمان پەرە دەستێنی

14:28 - 19 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ناوەندە هەواڵدەرییەكانی بڵاویان كردەوە كە چاندنی ماری جوانا لە حەوشە و گۆڵدانی ماڵەكان لە كرمان و هەروەها بەكارهێنانی لە لایەن خەڵكی ئەو ناوچەوە، پەرەی سەندووە و ئەوەش بۆتە جێگەی نیگەرانیی خەڵكی ناوچە و ئێران بە گشتی.

ماری جووانا كە بە ناوەكانی \"عەلەف، گراس، وید و جوونیت\"یش دەناسرێتەوە، مادەیەكە كە هەم بە ڕەنگی سەوز و هەم بە ڕەنگی خۆڵەمێشی دەست دەكەوێت و لە گەڵای ویشككراوی گیای شادانە بەرهەم دەهێندریت و بەكارهێنانی ڕاستەوخۆی، كاریگەریی لەشەر مێشكی بەكارهێنەر دادەنێت.

ئەوە لە كاتێكدایە كە دوو ساڵ پێشو هێزی ئینتیزامیی ئێران ڕایگەیاند كە كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی ماری جووانا لە شاری \"ماهان\" دۆزراوەتەوە كە كە توانای بەرهەمهێنانی ٦٠ كیلۆی ئەو مادە هۆشبەرەی بووە.

كاربەدەستانی ئینتیزامیی شاری كرمان ڕایانگەیاند كە شاری كرمان لە بواری بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان لەسەر ئاستی ئێران، لە پلەی ١٢هەم دایە، بەڵام لە بواری بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرە پیشەیی و غەیرە پیشەییەكان، لە ڕیزی یەكەمین پارێزگاكانی ئێران دایە.