چالاكێكی فه‌رهه‌نگیی كورد به ناچاری زێدی خۆی به‌جێهێشت
15:16 - 5 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ئارام فه‌تحی، چالاكی فه‌رهه‌نگیی و خوێندكاریی كورد، خه‌ڵكی مه‌ریوان به هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناچار بوو زێدی خۆی به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، پاش ئه‌وه‌یكه وه‌زاره‌تی ئیرشادی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ئیزنی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی شێعریی \"ئه‌وه‌نده به مردنا تكاوم\" له هۆنینه‌وه‌ی ئارام فه‌تحی نه‌دا و ناوبراو ناچار بوو به‌شێوه‌ی ژێرزه‌وینی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی خۆی چاپ بكات، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه گوشاری خرایه سه‌ر.
به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە، ئه‌م چالاكه فه‌رهه‌نگیه كه هاوكات یه‌كێك له چالاكانی خوێندكاریی و ژینگه‌پارێزیی مه‌ریوانیش بووه، ناچار بوو زێدی خۆی به‌جێبێڵێت و ڕوو له هه‌نده‌ران بكات.
ناوبراو ماوه‌ی ٣ ساڵه وه‌ك مامۆستا له زانكۆی په‌یامنووری مه‌ریوان و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ـ فه‌رهه‌نگی ڤه‌ژین وانه‌ی زمانی كوردی ده‌ڵێته‌وه كه هه‌ر بەم هۆیه‌وه زۆر جار له لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌خرایه ژێر چاودێری و لێپرسینه‌وی لێده‌كرا.
له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له چالاكانی فه‌رهه‌نگی، خوێندكاری، ژینگه‌پارێز و چالاكانی سیاسیی كوردستان، به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، ناچار بوون وڵاته‌كه‌یان بهجێبهێڵن.