چالاكێكی سیاسی كورد لەلایەن پۆلیسی كاناداوە گیانی لێ ئەستێنرا
12:49 - 15 رێبەندان 2711
كوردپا: پەنابەرێكی سیاسیی كوردی ئێرانی لە شاری مۆنتریاڵی كانادا لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە كوژرا.
فەرشاد محەممەدی تەمەن 34 ساڵ پەنابەری بێماڵ و حاڵ كە وێستگەی شەمەندەفەر ببووە شوێنی ژیانی ئەو هاووڵاتییە، لەلایەن پۆلیسی حكوومەتی كاناداوە تەقەی لێكراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری یۆلیسی شاری مۆنتریاڵ لەو باوەڕە دایە، كە ئەو هاووڵاتییە هەڕەشەی كوشتنی لە پۆلیس كردووە و بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر.
ماڵپەڕی كوردستان نیوز بڵاوی كردەوە، بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو پەنابەرە كوردە هیچ مەترسییەكەی بۆ سەر كەس نەبووە و لە كاتی روودانی ئەو رووداوەدا زۆر هێمن و لەسەرەخۆ بووە.
فەرشاد محەممەدی بەهۆی چالاكیی سیاسی بەدژی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو وڵاتەی بەرەو كانادا بەجێهێشتبوو.
لەم دواییانەدا رێژەی پەنابەرانی ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپایی رووی لە زیاد بوون كردووە، بە چەشنێك كە لە چەند مانگی رابردوودا نزیك بە7700 ئێرانی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئورووپایی كردووە.
پێشتریش پەنابەرێكی دیكە لە شاری مۆنتریاڵ بەدەستی پۆلیسی ئەو شارە گیانی لێ ئەستێرابوو.