چالاکێکی ژینگەیی لە سنە دەسبەسەر کرا

22:46 - 14 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە ۱٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "ڕۆیا جەلالی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و  بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەییە بە شێوەیەکی توندوتیژییانە لەگەڵ ناوبراو هەڵسوکەوتیان کردووە.

ڕۆیا جەلالی هاوژینی خەبات مەفاخری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی سنەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ۱٨ی بەفرانبار بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا.

خەبات مەفاخری ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ئەو چالاکە ژینگەییە لە کاتی دەسبەسەریدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە درابووە بەر لێدان.