چالاکێکی مەدەنیی کورد بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرا

13:17 - 5 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، "سیروان ڕەحیمی"، چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری دێولان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی، ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە حوکمەکەی سەردانی دادگای ئینقلابی سنەی کردبوو، لە دادگا دەسبەسەر کرابوو و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، سیروان رەحیمی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنە بە ١٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراو و ئەم حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوەی سنە پشتڕاست کرایەوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیداری ئیتلاعاتی سنە کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە مانگی ڕەشەمەی ٩٨، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.