چالاکێکی سوننی مەزهەب بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی لە زیندان ئازاد کرا

11:05 - 16 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، چالاکێکی سوننی مەزهەب بە ناوی "عەبدولعەزیر حەیدەرپوور" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گوندی "کەرێز"ی بەخشی ئەنزەل و دانیشتووی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تەمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەزهەبییە لە بەندی تەلاشی زیندانی ورمێ، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، پاش خەواندنی لە نەخۆشخانە، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەر دووبارە بۆ بەندی تەلاشی ئەو زیندانە، ڕاگوێزراوەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، ئەو چالاکە سوننی مەزهەبە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو.

 ئەو چالاکە مەزهەبییە دوو مانگ پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە "بانگەشە بۆ گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەنەدراوە.