٨ چالاکی ژینگەپارێزی بە زیندان مەحکووم کران

هێزی قەزایی حکوومەتی ئێران، حوکمی ٥٨ ساڵ زیندانی بە سەر ٨ چالاکی ژینگەپاریزی ئێراندا سەپاند.

ئەو ٨ چالاکە ماوەی دوو ساڵ لە دەسبەسەریدا بوونە و چارەنووسیان ناڕوون بووە..

"غوڵام‌حوسێن ئیسماعیلی" وتەبێژی ‌هێزی قەزایی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند: "موارد تەهاباز و نیلوفەر بەیانی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ ئامریکا هەرکامیان بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

هەروەها بەپێی تۆمەتی هاوشێوە، "هومەن جۆکار و تاهیر قەدریان"، هەر کامیان بە ٨ ساڵ زیندانی و "سام ڕەجەبی و سپیدە کاشان دوست"، هەر کامیان بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

"ئەمیر حوسێن خالقیی حەمید" بە تۆمەتی سیخوڕی بە ٦ ساڵ زیندان و "عەبدوڕەزا کوهپایە" بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی ئێران" بە ٤ ساڵ زیندانی مەحکووم کراون.

وتەی بێژی هێزی قەزایی حکوومەتی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "بڕیاری دۆسیەی تاوانباران ناسراو بە دۆسیەی ژینگەپارێزی، لە ڕوانگەی ئێمەوە دۆسیەیەکی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی بووە".

لەو پەیوەندییەدا، پێشتر وەزیری کابینەی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاندبوو کە ئەو وەزارەتخانەیە ئەو چالاکانی دەسبەسەرکراوی ژینگەیی بە "سیخوڕ" نەزان و هەروەها بەرپرسی ژینگەپارێزی ئێرانش گوتبووی کە کۆمیتەیەکی چوار کەسی کە دەوڵەت پێکیهێنابوو بەو ئاکامە گەیشتوون کە هیچ بەڵگەیەک دژی چالاکانی ژینگەی ئاژەڵان بوونی نییە.