چالاکانی کورد داوای بەڕێوەبردنی ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی بوون

20:22 - 30 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: ٨٧ چالاکی سیاسی، ڕۆژنامەوانی و مافی مرۆڤی کورد لە نامەیەکدا بۆ سەرکۆماری ئێران و نوێنەرانی مەجلیس، پێداگریان لە سەر بەڕێوەچوونی ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی لە ئێراندا کرد.

دەقی ئەو نامەیە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، بەم شێوەی خوارەوەیە:

بەرێز سەرکۆماری ئێران
نوێنەرانی بەڕێزی مەجلیس شوورای ئیسلامی
نوێنەرانی بەرێزی کورد لە مەجلیس
لەگەڵ ڕێز و سڵاو


هەروەک ئاگادارن مافی بارهێنان بە زمانی دایکی، لە زۆربەی بەڵگە و ڕێککەوتنەکانی مافی مرۆڤ وەک جارنامەی زمانی دایکی، بەیاننامەی جیهانی مافی زمان، بەندەکانی ٣و٤ی ماددەی ٤ی بەیاننامەی مافی تاکەکەسی تایبەت بە کەمە نەتەوەییەکان، میللی، زمان و مەزهەبی، ماددەی ٣٠ کۆنڤانسیۆنی مافی منداڵ، ماددەی ٢٧ی پەیماننامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی لە بەرچاو گیراوە. ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی حکوومەتی ئیسلامی پێداگری لە سەر مافی خوێندن بە زمانی دایکی لە تەنیشت زمانی فارسی کردووە. ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی دەڵێت: زمان و نووسینی فەرمی و هاوبەشی خەڵکی ئێران، فارسی دەبێت.

\"سەنەد و بەڵگەکان و کتێبی وانەیی و بەڵگەی فەرمی دەبێت بەو زمان و نووسینە بێت. بەڵام بە کەڵکوەرگرتن لە زمانی ناوچەی و نەتەوەیی لە بڵاوکراو و راگەیەنە گرووپیەکاندا و خوێندنی وێژەیی ئەوان لە قوتابخانەکاندا، لە تەنیشت زمانی فارسی ئازاد بێت\". بەڕێوەچوونی دروست و تەواوی ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی هەنگاوێکی گرینگ و ڕیشەییە لە کێشەی تایبەت بە نەتەوەکان، کەمەنەتەوەکان لە ئێران و چاولێکردنی بەرانبەر و یەکسان وەک هاووڵاتییانی ئەو سەزەوییە.

ئێمە واژۆکەرانی ئەو نامەیە، داواکاری جێبەجێکردنی(ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی) لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی زمانی دایکین و لە نوێنەرانی کورد لە مەجلیس داوکارین لە مجلیسی شوورای ئیسلامی ئەو پرسە بە شێوەی بنەڕەتی هەتا گەیشتنە ئامانج و کردەیی کردنی ئەو داوکاریە و بەدواداچوون و لە ڕاستای هاودڵ و یارمەتیدەرمان لە هەنگاو یەکەمی نێوەرۆکی کەمپینی واژۆ کردنی ئەو داواکارییە بن.