چالاكانی مافی ژنان: مەجلیسنشینەكان و ئەنجامدەرانی پژاندنی ئەسید بەدوای ئاسایی كردنەوەی توندوتیژی دان
14:50 - 8 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی مافەكانی ژنان و لایەنگرەكانیان لەئێران لە بەیاننامەیەكدا پەرچەكردارییان بە چوونە سەرەوەی توندوتیژییەكانی دژبە ژنان و جێگیربوونی لەكۆمەڵگەدا، نیشان دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە بەیاننامەكەدا كە لەلایەن ٢٤٠ کە لە چالاکان و لایەنگرانی مافی ژنانەوە واژۆ کراوە، پژاندنی ئەسید( تێزاب)یان بە جۆرێک \"سەركوت\" و \" توقاندن\" لەقەڵەم داوە كە لەراستای كۆنترۆڵی جەستەیی و ژیانی ژنان بەكار دەبردرێ.
ناڕەزایەتی و رەخنە گرتن لە مەجلیسنشینەكان سەبارەت بە پەسند كردنی گەڵاڵەی \"آمران به معروف و ناهیان از منکر\" بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەیە كە بە پەرەپێدان بە توندوتیژی بە دژی ژنان وەسف كردووە.
پەرەستوو فرووهەر، پەروین زەبیحی، كاوە كرماشانی، فەریباداودی مەهاجێر، شاهید عەلەوی، رۆیا تلووعی، حوسێن لاجەوەردی، پەروین ئەردەڵان، مەسعوود فەتحی، شەمزین جیهانی و شیرین عێبادی ...، ناوی ژمارەیەک لە واژۆكارانی بەیاننامەكەن.
لەدرێژەی بەیاننامەكەدا باس لەوە كراوە، ساڵیانی ساڵە كە كچان و ژنان لەئێران لە شێوەی جۆراوجۆردا بوونەتە قوربانیی هەڵسوكەوتی پیاوسالارانە و سیستمی وڵاتیش لەو بوارەدا یارمەتیدەر بووە.
بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، پشتیوانییە راشكاو و شاراوەكانی دەسەڵاتدارانی سیاسیی حکوومەتی ئیسلامی وایكردووە، کە كەش و هەوای ژیانی ژنان رۆژ لەگەڵ رۆژ ئەستەمتر ببێتەوە و هەست بە نائەمنی بكەن.
ئەو چالاكانە وتوویانە، بێدەنگی نواندنی سیاسییەكانی ئێران لەهەمبەر گەڵاڵەی \"حیجاب و عفاف\" وایكردووە كە ئەمڕۆكە بەشێك لە دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ئیسلامی خۆیان وەكوو خودای سەر زەوی پێناسە بكەن و چارەنووسی خەڵكی بەدەستەوە بگرن.
لەبەیاننامەكەدا داوا لەهێزی ئینتزامی كراوە لە باتی ئەوەی هەڕەشە لە شەقام و هاووڵاتییان بكات و كەشی نائەمنی دروست بكات، باشترە لەخزمەتی دابین كردنی ئەمنیەتی ژناندا بێت.
لەكۆتایی بەیاننامەكەدا باس لەوە كراوە، دەزگای قەزایی و ئەمنییەتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر گیان و ژیان خەسارەكانی كۆمەڵگەدا بەرپرسیارە.