چارەنووسی زۆربەی گیراوەكانی شاری مەلەكشایی ئیلام ناڕوونە
21:18 - 22 جۆزەردان 2712
كوردپا: بە وتەی یەكێك لە گیراوەكان، لە ئەنجامی ئیعتراز و ناڕەزایەتییەكانی شاری مەلەكشایی سەر بە پارێزگای ئیلام كە زیاتر لە 300 هاووڵاتی گیران، زۆربەیان شوێنی راگیرانیان نازانرێ و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوای هێور بوونەوەی بارودۆخی شاری مەلەكشایی سەر بە پارێزگای ئیلام كە دوای رەت كردنەوەی یەكێك لە نوێنەرانی ئیلام و دەورووبەری هاتە ئاراوە، هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكان لەو شارە زەخت و گوشارێكی زۆریان بۆ خەڵكی ئاسایی و بەتایبەت بنەماڵەی گیراوەكان هێناوە.
یەكێك لەو گیراوانە كەلە ئیتلاعاتی ئیلام بووە، بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، \"دوای ئەوەی گیراوەكان بۆ ماوەی 2 رۆژ لە ئیتلاعاتی شاری ئیلام رادەگیرێن، 56 كەسیان رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام كردووە و ئەوانی دیكە هەتا ئێستا زانیارییەكی ورد لەبارەی شوێنی راگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە\".
ئەو كەسە گیراوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكان و مەئموورانی ئیتلاعاتی ئیلامەوە ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆری گیراوەكانیان داوە.
لە رۆژانی رابردوودا ناو و شوناسی 23 كەس لە گیراوەكانی شاری مەلەكشایی لەلایەن هەواڵنێری كوردپاوە لە شاری ئیلام ئاشكرا كرا:
1ـ عەلی رۆستەمی 2 ـ سەجاد تەردەست 3 ـ محەممەد تەردەست 4 ـ عەدنان سەمیمی 5 ـ محەممەد منەتی 6 ـ عەلی ئەژدەهایی 7 ـ نەبی ئەژدەهایی 8 ـ سلێمان سەمەدیان 9 ـ مووسا ئێنگاە 10 ـ رۆحوڵڵا ئێنگاە 11 ـ عەلی مەنسوور تووشی 12 ـ تالب ئومیدی 13 ـ ئەیووب ساڵحی 14 ـ میلاد كوردی 15 ـ عەبدوڵڵا ترنان 16 ـ ئەسكەندەر ترنان 17 ـ یاوەر كاخ بڵند 18 ـ خورشید فەرەجی 19- مستەفا بەیگی 20 ـ یووسف فەرەجی 21 ـ كەریم بەیگی 22 ـ سادق فەتحی 23ـ یاسر فەتحی
ئەو ناڕەزایەتییانە دوای رەت کردنەوەی كەسی دووەمی شاری ئیلام و دەورووبەری لەلایەن شۆرای نیگابانەوە، هاتنە ئاراوە.
عەلی ئەكبەر مەتین وەك نوێنەری شارەكانی ئیلام، ئەیوان، شیروان و چارداوڵ، مێهران و مەلەكشایی پێشی پێگیراوە و نەیانهێشتووە بڕواتە مەجلیس و ماوەی دوو حەفتەیە بەم بۆنەوە لەو شارانە و بەتایبەت مەلەكشایی ناڕەزایەتی دەستی پێكردووە.