پەیامی رۆشنگەریی زانیار و لوقمان مورادی دوو زیندانیی سیاسی بۆ رای گشتی
15:34 - 14 جۆزەردان 2712
كوردپا: زانیار و لوقمان مورادی دوو زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام بە مەبەستی روون كردنەوە بۆ بیروڕای گشتی لەمەڕ بڵاوبوونەوەی هێندێ هەواڵی پێوەندیدار بە خۆیان، پەیامێكی رۆشنگەرییان بڵاو كردەوە.
دەقی ئەو پەیامە كە نوسخەیەكی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە وەك خۆی بڵاو دەكەینەوە:
بەم چەشنە ئێمە زیندانییانی سیاسیی مەحكووم بە ئیعدام زانیار مورادی و لوقمان مورادی كە ئێستا لە زیندانی \"رەجایی شەهر\"ی كەرەج دەستبەسەرین، سەرەڕای رەت كردنەوەی تەواوی ئەو هەواڵ و بابەتانەی كە لە چەند حەفتەی دواییدا لە راگەیەنەكان لەمەڕ پارێزەریی كەسێك بەناوی \"ئاسۆ رەسووڵزادە، رادەگەیەنین بەداخەوە لە كاتی لێپرسینەوە، دادگایی و راگەیاندنی حوكمی ئیعدامی ئێمە و هەروەها تەئیدی ئەم حوكمە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، هەتا ئێستا لەمەڕ دیاری كردنی پارێزەر لەلایەن كەس یان كەسانێكەوە هیچ پێوەندییەكمان پێوە نەكراوە هەتا پارێزەرەكەمان هەڵبژێرین و لەگەڵی دیدارمان هەبێت.
هەروەها هەواڵی بەدوور لە راستیی دیكەی وەك چاوپێكەوتنی چوار كەس لە چالاكانی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان لە تاران بەڕێزان: دوكتۆر ئاوارە قزڵجی، میهران باوەند، خوسرەو زەعیم و هێمن فەڕوخی لە رێكەوتی 5ی خاكەلێوەی ساڵی 1391 بە شایعە و دوور لە راستیی دادەنێین و رایدەگەیەنین هیچ چەشنە دیدارێكمان لەگەڵ ئەو كەسانە نەبووە.
بەم چەشنە رادەگەیەنین هەتا ئێستا هیچ كەسێك وەكوو پارێزەری هەڵبژێردراوی ئێمە دوو كەس، هیچ بەڵگەیەكی پارێزەریی بە ئێمە رانەگەیاندووە و هیوادارین لە داهاتوویەكی نزیكدا بتوانین لە مافی دیاری كردنی پارێزەری یاسایی خۆمان بەهرەمەند بین.
رێكەوتی 12ی جۆزەردانی ساڵی 1391 ـ زیندانی رەجای شەهری كەرەج
زانیار مورادی و لوقمان مورادی