پەرەسەندنی دیاردەی بەرتیل لە ئێران/ بەرتیل وەرنەگرتن دەبێتە هەواڵ
15:21 - 27 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی روو لە زیادبوونی دیاردەی وەرگرتنی بەرتیل لە دامودەزگاكانی حكوومەتی ئێران و بە مەبەستی هاندان، یەكێك لە هەواڵدەرییەكانی حكوومەت هەواڵی وەرنەگرتنی بەرتیل لەلایەن یەكێك لە مەئموورانی رووماڵ كردووە.
هەواڵدەریی ئیرنا لە راپۆرتێكدا لەژێر ناوی \"مەئمووری ئەركناسی قوروەیی پێشنیاری بەرتیلی قاچاخچییەكی مادە هۆشبەرەكانی رەت كردەوە\"نموونەی دەگمەنی ئەم دیاردە بەرچاوەی لەناو دەزگاكانی حكوومەت بڵاو كردۆتەوە.
هەواڵی رەت كردنەوەی وەرگرتنی بەرتیلی مەئموورێكی ئۆرگانی فەرماندەیی ئینتزامیی شاری قوروە لەلایەن لێپرسراوی لێپرسینەوەی فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە.
كێشەی وەرگرتنی بەرتیل لەناو هەموو دامودەزگا حكوومەتییەكانی ئێران بۆتە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی بەردەم كاروباری خەڵك و قووڵایی ئەم كارەساتە گەیشتۆتە ئاستێك كەلە حاڵەتێكی دگمەندا وەرنەگرتنی بەرتیل، لەلایەن هەواڵدەرییە فەرمییەكانی حكوومەتەوە دەبێتە هەواڵی رۆژەڤ.