پێنج هاووڵاتی لە شنۆ دەسبەسەر کران
پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ساڵح حەسەنپوور، کوڕی ئەبووبەکر، عەلی حەسەنپوور، کوڕی ئەبووبەکر، عیسا حەسەنپوور، کوڕی ساڵح و هادی خالندزادە"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" و "موراد ڕەهاوەرد"، خەڵکی گوندی "قەڵاتیان" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەنێوان ئەو پێنج هاووڵاتییە، هادی خالندزادە ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٩، دەسبەسەر کرا و ساڵح حەسەنپوور، عەلی حەسەنپوور، عیسا حەسەنپوور و موراد ڕەهاوەرد، ڕۆژی دوشەممە ٢ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو پێنج هاووڵاتییەیان، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز دەسبەسەر کردووە و ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، ئەو پێنج هاووڵاتییە پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شنۆ، ئازاد کران.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلمان ئەفرا"، کوڕی ڕەحمەت و "سەیوان پەرتۆ"، کوڕی زۆراو، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوانیان، دەسبەسەر کردووە.
وێنە: ساڵح حەسەنپوور