پێشوازیی بەربڵاو لە كۆمەڵە شێعرێكی كوردی لە كوردستانی توركیە

15:36 - 6 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: چاپی دووەمی كۆمەڵە شێعری \"لەیل‌نامە\" بەرهەمی شاعێرێكی كورد لە كوردستان توركیە لەلایەن خوێنەرانەوە پێشوازیی بەربڵاوی لێكرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمەڵە شێعری \"لەیل‌نامە\" بەرهەمی \"ئایهان گەوەری\" كە لەلایەن وەشانگەی \"نۆبەهار\" لە كوردستانی توركیە چاپ و بڵاو كراوەتەوە، گەیشتە چاپی دووەم و پێشوازیییەكی بەربڵاوی لێكراوە.

\"9888.jpg\"
ئەو كۆمەڵە شێعرە ١٠٨ لاپەڕەیە و چەند چیرۆكی عاشقانەی لە قاڵب و فۆرمی شێعردا لەخۆ گرتووە و بەڕای ئایهان گەوەری لەوانەیە هەتا ناوەڕاستی ساڵی داهاتووی زایینی بگاتە چاپی سێیەم.

ماوەی چەند ساڵێكە شەپۆلێكی بەربڵاو لە چاپ و وەشانی بەرهەمە كوردییەكان لە كوردستانی توركیە دەستی پێكردووە و لەلایەن خوێنەرانیشەوە پێشوازییی باشیان لێدەكرێت.