پاش ئیعترازی كرێكارانی بەنداوی داریان، 15 كەس دەستبەسەر كران
13:52 - 26 رێبەندان 2711
كوردپا: پاش نەدانی مووچەی 7 مانگی كرێكارانی خۆجێی بەنداوی داریان پاوە، كرێكاران و خەڵكی گوندی داریان سێرۆژی بەردەوامە بە كۆمەڵ لە هەمبەر كەمتەرخەمییەكانی بەڵێنەردا دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە پاوە، پاش ئەو ناڕەزایەتییانە، رێكەوتی 25 رێبەندان 15 كەس لە كرێكارانی ناڕازی لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
محەممەد سەداقەت ئەندامی شۆرای گوندی داریان، كامیل مەحموودی، ئەحمەد حەمیدی، موحسێن رەشیدی، فاتح مەحموودی، ناجح بەهرامی و ئەكرەم سدیقی چەند كەس لە دەستبەسەر كراوەكانن و هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ناو و شوناسی قۆڵبەست كراوەكانی دیكە بڵاو نەكراوەتەوە.
ئەو كارەی خەڵكی داریان و كرێكاران بەهۆی نەدانی 7 مانگەی مووچەكانیان بووە لەلایەن شیركەتی \"كولهام\" و هەروەها دەركردنی كرێكارانی خۆجێیی و هێنانی كرێكاری ناخۆجێیە بۆ بەنداوی داریان.
پاش ئەو ناڕەزایەتییە بە بڕیاری فەرمانداریی شاری پاوە نزیك بە 300 كەس لە هێزە نیزامییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێران لە شوێنی كۆبوونەوەی كرێكارانی ناڕازی ئامادە بوون و لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەو كەسانە دەستبەسەر كراون.
ئەو ناڕەزایەتییانە لە رۆژی بیست و دووەمی رێبەندانەوە دەستی پێكردووە.
كۆبوونەوەی ناڕازییان لەبەردەم بەشی ئیداریی شیركەتی \"كولهام\"، بەڵێندەری بەنداوی داریان ئەنجام دراوە كەلە ئەنجامدا كرێكاران لەگەڵ بەڕێوەبەرانی شیركەت تێكهەڵچوون كە دەرگا و پەنجەرەی شوێنی ئیداریی لەلایەن ناڕازییانەوە شكێنراوە.
پێشتریش خەڵكی گوندی داریان چەندین جار بە شێوەی زارەكی و بە نووسراوە بە نیسبەت تەقاندنەوەی كانە بەردینەكان كە بۆ پێكهێنانی ئەو بەنداوە ئەنجامی دەدەن، لەلایەن لێپرسراوانی شیركەتی \"كولهام\" ئیعترازیان كردبوو.
بە وتەی دانیشتوانی خەڵكی ناوچەكە، تەقینەوە بەهێزەكانی ئەو بەنداوە هەتا ئێستا چەندین جار بۆتە هۆی لەبار چوونی چەندین ژنی دوگیان و ترس و دڵەڕاوكێلەناو خەڵك و بەتایبەت منداڵان.