وەشانگەی "ئار"لە توركیە بە چاپی كتێبێكی كوردییەوە دەستی بەكار كرد
15:45 - 1 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: وەشانگەی \"ئار\" لە توركیە، یەكەم چاپی خۆی كە كتێبێكی كوردییە بەناوی \"سەرچاوەكانی فەرهەنگی كورد\"، بڵاو كردەوە.
وەشانگەی \"ئار\" لە توركیە كە تازە مۆڵەتی كاركردنی وەرگرتووە، یەكەم كتێبی خۆی تەرخان كردووە بۆ بەرهەمی دوكتور \"فرگین ملیك ئایكوچی\" كە لەسەر سەرچاوەكانی فەرهەنگی كوردییە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی \"ئاوێستا كورد\" ئەم چاپەمەنیە هەتا ئێستا ناوەندێكی هونەرییە بووە و تەنیا لە بواری مۆسیقیدا كاری دەكرد، بەڵام لەمەوبەدوا لە چوارچێوەی چاپەمەنیدا، سەرقاڵی كاری فەرهەنگی و ئەدەبی دەبێت.
لەم كتێبەدا، ئەزموونی فەرهەنگیی مێژووی كوردان نووسراوەتەوە و تێیدا باس لە ئەفسانە كوردییەكان و چۆنیەتیی و چۆنیەتیی پێكهێنان و فۆرم گرتنیان كراوە.
ئەم بەرهەمە یەكەم بەرهەمی ئەدەبی كوردییە كە سەرەڕای ئەوەی كە لەم كتێبەدا باس لە جیایی فەرهەنگیی دوو نەتەوەی كورد و تورك لە توركیە هاتۆتە گۆڕێ.
لە ساڵانی رابردوودا شەپۆلێك لە چاپ و بڵاوكردنەوەی بەرهەمە فەرهەنگی و ئەدەبییەكان لەناو وەشانگە و چاپەمەنییە كوردییەكان لە توركیە دەستی پێكردووە.