وەزیری وزە: لە ساڵی داهاتوودا نرخی ئاو 20% زیاد دەكات
19:30 - 4 رێبەندان 2711
كوردپا: وەزارەتخانەی نیرو پێشنیاری بە ستادی تایبەتی كردنی یارانەكان كردووە كە لە ساڵی داهاتوودا نرخی ئاو لەسەدا 20 زیاد بكرێت.
مەجید نامجوو وەزیری\"نیرو\"ی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هەر بڕیارێك كە ستادی تایبەتی كردنی یارانەكان پەسەندی بكات ئێمە بەڕێوەی دەبەین.
هەر لەو پێوەندییەدا سەركۆماری ئێران رایگەیاندووە، لە قوناخی دووهەمی تایبەتی كردنی یارانەكاندا ئەو پرسە تاوتۆی دەكەین.
پێشتریش وەزارەتی نیروو 4 گەڵاڵەی لە پێوەندیی زیاد كردنی نرخی ئاو پێشكەش بە ستادی تایبەتی كردنی یارانەكان كردبوو.
بەوتەی لێپرسراوان، ئەو وەزارەتخانەیە لە قۆناخی یەكەمی تایبەتی كردنی یارانەكاندا لە فرۆشی هەر میتری سێجا ئاودا لەگەڵ 38 تمەن كەمی بوودجە بەرەروو بوو.
وەزارەتی نیروو وای پێشبینی كردبوو كە لە قۆناخی یەكەمی تایبەتی كردنی یارانەكاندا بە فرۆشتنی یەك میتری سێجا ئاو بە دووهەزار و 885 تمەن كەسری بودجە ناهێنێت.
دەوڵەت و مەجلیس كێشەیان لەسەر شێوازی جێبەجێكردنی تەرحی تایبەتی كردنی یارانەكان هەیە و هەر لەو پێوەندییەدا مەجلیس بە پەسەند كردنی گەڵاڵەیەكی دوو فەوریەتیی پێشی بە چوونە سەری نرخی وزە لە كۆتایی ئەمساڵدا گرت.
رەخنەیەكی دیكە كە لە تایبەتی كردنی یارانەكان دەگیردرێپێوەندی بە بەشی بەرهەمهێنان و وەرزێرییەوە هەیە و بەستەی یارانەكانی ئەو دوو بەشە هەتا ئێستا نەچۆتە قوناخی جێبەجێكردنەوە.
دەوڵەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دیهەوێلە ساڵی داهاتوودا ئاوی وەرزێرەكانیش بخاتە چوارچێوەی تایبەتی كردنی یارانەكان، ئەو ئاوەی كە وەرزێران بۆ ئاودێری بەكاری دهێنین لە سەدا 90ی ئاوی ئێران دەگرێتەوە.