وەزیری بەرگریی کانەدا بۆ یەکەمجار لەگەڵ نوێنەرانی هەرچوار بەشی کوردستان کۆبوویەوە

16:25 - 6 خاکەلێوه 2715
 ئاژانسی کوردپا: رۆژی هەینی ٢٩ی رەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی لایەنە کوردییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری کانەدا لە تورنتۆ کۆبوونەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو کۆبوونەوەیە، لە سەر بانگهێشت و داوای فەڕمیی جیسون کەنی، وەزیری بەرگریی کانەدا بووەو ئەمەش یەکەمجارە کە وەزیری بەرگری بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە کانەدا کۆدەبێتەوە.

ئەم دانیشتنە لە سەروبەندی کوژران و بریندراربوونی چوار سەربازی کانەدا لە تێکهەڵچوونی بەهەڵە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان نوینەرانی کورد وێڕای دەربرێنی هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، هیوایان خواست ئەم رووداوە کاریگەریی نەرێنی لە سەر ئوپراسیۆن و بڕیاری دەوڵەتی کانەدا بۆ هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شەڕ لە دژی تیرۆر نەبێت.

هەر یەک لە نوێنەرانی بەشەکانی کوردستان پشتیوانیی خۆیان لە هەڵوێستی دەوڵەتی کانەدا بۆ بەشداری لە شەری دژی داعشدا کرد. هەروەها داوایان کرد وڵاتی کانەدا راستەوخۆ کەرەستەی شەڕ بۆ هێزی پێشمەرگە بنێرێ.

هاوکات جیسون کەنی رایگەیاند: ئێمە لە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبین و هەتا ئێستا کەرەستەی شەڕمان لە رێگەی ئەڵبانیا و چەکەوە بۆ هەولێر ناردووە و هەروەها لەگەڵ لەهیستانیش بۆ ناردنی هێندێک کەلوپەل بۆ هێزی پێشمەرگە لە دانوستانداین.

نوێنەری کوردستانی ئێرانی بەشدار لە شاندەکەدا پشتیوانی لە سیاسەتی کانەدا بە نسیبەت ئێران کرد و پێشڕەویی رژێمی ئێرانی لە ناوچەکە بە مەترسێکی گەورە  لەقەڵەمدا و داوای کرد کە کانەدا یارمەتی بکات هەرێمی کوردستان وەک گشت عێراق نەکەوێتە ژێر رکێفی رژێمی ئێران.

هەروەها پرسی پەیونەدیدار بە کێشەی پەنابەران رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاتنیان بۆ کانەدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە هاتە بەرباس و ناوبراو ئاگاداری خۆی لە کێشەکە راگەیاند و بەڵێنی خۆی بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەییە راگەیاند.

وڵاتی کانەدا بە ناردنی ٤ هەتا ٨ فرۆكەی شەرکەر و ژامرەیەک راویژکاری نیزامی لە هاوپەیمانەتیی شەری داعشدایە.

رۆژی سێشەممە، پارڵمانی کانەدا پرسی مانەوە و پەرەپێدانی شەڕی دژی تیرۆری لە عێراق تاوتۆێ کرد.

ئۆپەراسیۆنی بەشداری لەشەڕی داعشدا لەلایەن حیزبی دەسەڵاتداری راستگەرای کاسیروەتیوە بە توندی پشتیوانی لێدەکرێ و هاوکات حیزبەکانی لیبراڵ و چەپی ئوپوزسیۆنیش بە توندی دژایەتی لە گەڵدا دەکەن و خوازیاری راگرتنی ئەم ئوپراسیونانە و کشانەوەی هێزەکانی کانەدا لە عێراقدان.

\"25708.jpg\"

\"25709.jpg\"

\"25710.jpg\"