وەزارەتی ئیتلاعاتی لە كوردستان، سێ هاووڵاتیی كوردی بانگهێشت و دەستبەسەر كرد
15:50 - 18 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی زەخت و فشارەكان بۆ سەر چالاكانی كرێكاری، دوو چالاكی كرێكاریی كورد لەلایەن لەلایەن دەزگا ئەمنیەتیەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە ١٧ی رەشەممە محەممەد عەبدی پوور چالاكی كرێكاریی كورد لە سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و هەڕەشەی زیندانی كردنی لێكراوە.
ئەو چالاكە كرێكارییە كوردە بە هۆی \" بەڕێوەبردنی رێوڕەیمی ٨ی مارس لەسەقز\" و \" بڵاوكردنەوەی تراكت سەبارەت بە حەقدەست و سەردانی ئەفشین نەدیمی پاش ئازاد بوونی لەزیندان\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز كرابوە.
دەوترێت هێزە لیباس شەخسیەیكان چوونەتە ناڵی ناوبراو و دوای گەڕان و پشكنین، كوورشیان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
لەلایەكی دیكەوە پێشەوا ساڵح زادە هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەردەشت دوای ١١ رۆژ دەستبەسەریی برەوانەی زیندانی ورمێ كراوە.
ئەو هاووڵاتیە كوردە ١١ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر و رۆژی رابردوو بۆ زیندانی ورمێ گوازرابوویەوە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری دەستبەسەركردنی پێشەوا ساڵح زادە بۆ ئاژانسی كوردپا روون نەبۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە ١٧ی رەشەممە محەممەد عەبدی پوور چالاكی كرێكاریی كورد لە سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و هەڕەشەی زیندانی كردنی لێكراوە.
ئەو چالاكە كرێكارییە كوردە بە هۆی \" بەڕێوەبردنی رێوڕەیمی ٨ی مارس لەسەقز\" و \" بڵاوكردنەوەی تراكت سەبارەت بە حەقدەست و سەردانی ئەفشین نەدیمی پاش ئازاد بوونی لەزیندان\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز كرابوە.
بانگهێشت و دەستبەسەر كردنی محەممەد عەبدی، کورووش بەخشەندە و پێشەوا ساڵح زادە
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی ١٦ی رەشەمەش كورووش بەخشەندە چالاكی كرێكاریی كوردی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.دەوترێت هێزە لیباس شەخسیەیكان چوونەتە ناڵی ناوبراو و دوای گەڕان و پشكنین، كوورشیان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.