وەزارەتی زانستی دەوڵەتی روحانی، ٣ خوێندكاری لەخوێندن بێبەری كرد
14:28 - 7 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: حەراستی زانكۆی تەورێز بڕیاری لەسەر هەڵپەساردن لە خوێندنی ژمارەیەك خوێندكاری کە لە بیاڤی فەرهەنگە و ئەدەبیشدا چالاكن، داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پێنج خوێندكاری زانكۆی تەورێز لە ماوەی مانگەكانی رەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ بە تۆمەتی تێكدانی نەزمی گشتیی و رەخنە گرتن لە كەسایەتییە سیاسییەكانی ئێران بە بێبەری بوون لە 8 تێرمی خوێندن سزا دراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوە كرد، ئەو حوكمە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانیشەوە پێداچوونەوەی بۆ بكراوە بەڵام بێهیچ گۆڕان و دەستكارییەك لە تێرمی دیكەوە دچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئومید ئەحمەدی خوێندكاری موهەندیسی كامپیۆتێر، ئێحسان پوور خێری، فەرهاد شەفیع زادە، ئیسماعیل مەحموودی و مەحموود سەیفیان لە خوێندكارانی رشتەی فەلسەفەن كە لە خوێندن بێبەری كراون.
ئەو خوێندكارانە لە ئەندامان و دەستەی نووسەرانی كانوونی خوێندكاریی \" زاگرۆس و بڵاڤۆكی ئاستانە\"ن.
هەروەها دادگای ئینقلابی مەریوان بۆ یەكێك لەو خوێندكارانە(فەرهاد شەفیع زادە) تەمەن ٢٨ ساڵ و كوڕی محەمەد یەك ساڵ زیندانی تەعزیری بڕیوەتەوە.
ئەو خوێندكارە خەرمانانی ئەمساڵ لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر كرا.
زانكۆی تەورێز بە یەكێك لە سیاسیترین زانكۆكانی ئێران دێتە ئەژمار و گۆڕینی بەرپرسی زانكۆ، هیچ گۆڕانكارییەكی لە هەڵسوكەوتە سیایی ـ ئەمنیەتیەكان پێك نەهێناوە.
ئەو خوێندكارانە كە بە یەك یان دوو تێرم بێبەری لە خوێندن حوكم دراون و هەروەها بنەماڵە و چالاكانی دیكەی خوێندكاریی لە زانكۆی تەورێز، رێگری لە بەرێوەبردنی رێوڕەسمی رۆژی خوێندكار(١٦ سەرماوەز)یان لێكراوە.
ئۆمید ئەحمەدی، فەرهاد شەفیع زادە، ئیسماعیل مەعموودی لە خوێندکارانی زانکۆی تەورێزن.
دەوترێت هەڵسوكەوتە سیاسییەكان لەگەڵ خوێندكاران و دەركردنی حوكمە لەم چەشنە لە لایەن كۆمیتەی ئینزباتیەوە، لە دەوڵەتی پێشووی ئەحمەدی نژادیشدا وێنەی نەبووە.