"وەرزی كەرگەدەن" لە بەشی تایبەتیی فێستێڤاڵی تۆرنتۆ نمایش دەكرێت
14:01 - 13 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەرگەدەن\" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی لە بەشی تایبەتی سی و حەفتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"تۆرنتۆ\" لە كانادا پیشان دەدرێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی نەدای سەوزی ئازادی، فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەرگەدەن\" كە شەشەمین بەرهەمی سینەمایی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەتوانای كوردە، بە مۆسیقای كەیهان كەلهوڕ ژەنیاری ناوداری كرماشان و بە دەورگێڕانی ئەكتەرگەلێكی وەكوو\"بێهرووز وسووقی\"، \"مۆنیكا بلووچی\" و\"برن سات\" لە یەكەم حزووری نێودەوڵەتیی خۆی و بە ئامادەبوونی ئەكتەرانی ناوداری سینەمای پڕۆفیشناڵ رێكەوتی 22ی خەرمانان لە بەشی تایبەتی سی و حەفتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی تۆرنتۆ لە وڵاتی كانادا پیشان دەدرێت.
لەو فێستیڤاڵەدا هاوكات لەگەڵ تازەترین بەرهەمی سینەمایی بەهمەن قوبادی بەرهەمی دوو دەرهێنەری دیكەی وەكوو \"رابرت رادفوور\"ی ئەمریكایی و \"خاویر باردم\"ی ئیسپانیایی پیشان دەدرێن.
فیلمی \"وەرزی كەرگەدەنەكان\" ئەم فیلمە چیرۆكی ژیانی شاعێرێكی كوردە كەلە رێگای شێعرەكانییەوە بەدوای ژیانی ونبووی خۆیەوەیە و بەپێی گێڕانەوەیەكی شێعری دەڕواتە پێش و درێژەدەری یەكەم فیلمی سینەمایی قوبادیی واتە \"كاتێك بۆ مەستیی ئەسپەكان\"ە و دوای \"فیلمی پشیلە ئێرانییەكان\" یەكەم فیلمیەتی کە سازی دەکات.
سی و حەفتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی تۆرنتۆ بە پیشاندانی فیلمگەلێك لە دەرهێنانی دەرهێنەرانی سەرانسەری جیهان لە بەشەكانی \"مامۆستایان\"، \"كەشفی تواناییەكان\"، و \"دیكیۆمێنت\" لە رۆژانی 16 هەتا 26ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی (6 هەتا 16ی سێپتامبری 2012ی زایینی) لە شاری تۆنتۆی كانادا پیشان دەدرێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە، فیلمی \"وەرزی كەرگەدەنەكان\" مانگی خەرمانانی ساڵ1391ی هەتاوی (مانگی سێپتامبری ساڵی 2012ی زایینی) پیشاندانی گشتیی لە ئورووپا و وڵاتانی وەك فەرانسە، ئیتالیا و ئاڵمان دەست پێدەكات و رێكخراوی \"wildbunch\"، یەكێك لە بڵاوكەرەوە ناودارەكانی فیلم لە ئورووپا بڵاوكردنەوەی ئەم فیلمەی لە ئاستی دونیا گرتۆتە ئەستۆ و هەروەها شیركەتی BMK یش لە توركیە كاری بڵاو كردنەوەی گرتۆتە ئەستۆ.
بەهمەن قوبادی سینماكار و دەرهێنەری ناوداری كورد ئێستا لە ئەمریكا لە حاڵی ئامادەكاری بۆ سازكردنی فیلمێكی دیكەیە بەناوی \"بۆ سەرەوە بڕوانە\"، ئەم فیلمە یەكێك لەو دە زنجیرە فیلمەیە لەژێر ناوی \"خودا و مەزهەب\" كە دە دەرهێنەر بە دە مەزهەبی جیاوازەوە لەم زنجیرە فیلمەدا كاریان كردووە و چەندین دەرهێنەری ناوداری دونیا تێدا بەشدارن كە بەشی دینی ئیسلام سپێردراوە بە بەهمەن قوبادی.
بەهمەن قوبادی پێشتر فیلمەكانی \"كاتێك بۆ مەستیی ئەسپەكان، نیوەی مانگ، كیسەڵەكانیش دەتوانن بفڕن، كەسێك ئاگای لە پشیە ئێرانییەكان نیە و ... كە زۆربەیان هەڵگری بارودۆخ و كێشەی كۆمەڵگای كوردستان ساز كردووە.