وەرزشکارێکی کورد، بەهۆی سوکایەتییەوە لە بەشداری‌کردن لە تیمی میللیی ئێراندا خۆی بوارد

16:59 - 12 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: وەرزشکارێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی سووکایەتی کردنی بەرپرسانی ئوستانی کوردستان بە وەرزشکاران، لە بەشداری کردن لە تیمی میللی ئێران و راکابەرییەکانی وڵاتی ئیسپانیا خۆی کشاندەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیبراهیم فوولادی وەرزشکاری رشتەی \"کینگ بۆکسینگ\" لە نامەیەکدا کە بۆ بەرپرسی لێژنەی وەرزشە رەزمییەکانی ئوستانی کوردستان نووسیویەتی، هۆکاری خۆ بواردنی لە یارییەکانی ستایل \"سمی کۆنتاکت\"ی بۆ سووکایەتی بەرپرسانی وەرزشی بە وەرزشکاران گەڕاندۆتەوە.

ئەو وەرزشکارە کوردە لەو نامەیەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، \"وێرای چەندین جار سەرکەوتن و بەدەست هێنانی مەدالیای زێر و نوقرە، لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی ئوستانی کوردستانەوە تەنیا بە پێدانی \" ١ دەست لیوان\" یان \"قابلەمە\" رێزم لێگیراوە\".

فوولادی هیوای خواستووە کە ئەو دەست لە کار کێشانەوەی، هاندەرێک بێت بۆ بەرپرسانی وەرزشی ئوستانی کوردستان کە بایەخ بە وەرزش وەرزشکاران بدەن.

یارییەکانی کینگ بۆکسینگ \"سمی کۆنتاکت\" رێکەوتی ٢٠ هەتا ٢٦ی بانەمەڕ لە وڵاتی ئیسپانیا بەرێوە دەچن.

ئیبراهیم فولادی زیاتر لە ٥ ساڵ لە وەرزشی کینگ بۆکسینگدا پێشینەی هەیە و چوار مەداڵیای جۆراوجۆری لە وڵاتانی \"قێبرێس، ئیسپانیا، یۆنان و ئۆکراین\" لە ئاستی جیهاندا بەدەست هێناوە.

\"12434.jpg\"

\"12435.jpg\"