وێنەگرێکی کوردی خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، وێنەگرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم عەلیپوور" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبان لە وڵاتی ئەفغانستان دەسبەسەر کرا.

ئەو وێنەگرە کوردە کە بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ و ڕووداوەکانی ئەفغانستان چووبووە ئەو وڵاتە، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو وێنەگرە کوردە کە ئەندامی ئاژانسی "میدڵ ئێست ئیمیجز"ە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

"ئیبراهیم عەلیپوور" خاوەنی لیسانسی مێعمارییە و تەمەن ٣١ ساڵە و لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا توانیویەتی نازناوی هونەرمەندی نێونەتەوەیی لە ڕێکخراوی جیهانیی وێنەگران بەدەست بهێنێت.