كوردپا بەڵگەی ئەستاندنی بەلێننامە لە كۆڵبەران بڵاو دەكاتەوە
16:53 - 6 پووشپەڕ 2712
كوردپا: لە مانگەكانی رابردوودا بنكە و پاسگا ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە زۆر بەڵیینامەیەكیان بە كۆڵبەر و كاسبكاران واژۆ كردووە كە نابێ نزیكی سنورەكان ببنەوە.
دوو نوسخە لە بەڵگەی ئەستاندنی بەڵێننامەی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كە بە زۆر بە كۆڵبەر و كاسبكارانی كوردیان لەسەر سنوور واژۆ كردووە، لەلایەن هەواڵنێرمانەوە بە كوردپا گەیشتووە و راستیی مەسەلەكە بەپێی بەڵگە و دیكیۆمێنتەكان دەخرێنە روو.
لەو بەڵێننامەیەدا که لەلایەن پاسگا و بنكە ئینتزامییەكانی سەرسنوورەوە بۆ كۆڵبەر و كاسبكاران داڕێژراوە، ناو و شوناس و هەموو زانیارییەكانی ئەو كەسانەی تێدا تۆمار دەكرێت كە نزیك سنوورەكان دەبنەوە و بەڵێنی دەدەن كە نزیكی سنوورەكان نەبنەوە.
لەو بەڵێننامەیەدا جیا لە كەسی واژۆكەر ناو و شوناسی تەواوی بنەماڵە و كەسوكاری سەرپەرستی بنەماڵەشی تێدایە و دەبێ ئەو كەسە نەتەنیا لە بەرامبەر هەرچەشنە رووداوێكدا كە بۆ خۆی و بنەماڵەكەی كە ناویان لەو لیستە دایە و دێتە پێش، بەرپرسیار بێت، بەڵكوو هێزی ئینتزامی و دەزگا حكوومەتییەكان لە بەرامبەر كوشتنیدا بەرپرسیار نین.
لەو بەڵێننامەیەدا هەروەها هاتووە ئەگەر بێت و هەر كەسێك نزێكی سنوورەكان بۆوە و رووداوێكی بۆ هاتە پێش خۆی بەرپرسیارە و دەبێ ئەو 10 خاڵەی كە لەو بەڵگەیەدا هاتووە رەچاوی بكات.
هێندێك لە ناوەرۆكی بهڵێننامهکه بریتین لە: پێشگیری لە كار و كاسبیی كۆڵبەران، ئاژەڵداران و وەرزێر و رەوەند و كۆچەرانی كورد كە گەرمێن و كوێستان دەكەن و هەرروەها باس لەوەش كراوە كە دەبێ بە ئاگاداریی بنكە و پاسگاكانی سەرسنوور هاتوچۆ بكرێت و تەنانەت سەردانی مووچە و مەزراكانیش دەگرێتەوە.
لە خاڵێكی ئەو بەڵێننامەیەدا هاتووە دەبێ خەڵك لە چوون بۆ كوێستانەكان خۆ ببوێرن و ئەگەر لەوێ لەگەڵ هێزەكانی \"پەكەكە و پژاك\" بەرەوڕوو بوونەوە گوێ بە قسە و ئاخاوتنەكانیان نەدەن و دەبێ دواتر راپۆرت بدرێتەوە بە ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەكان.
بە وتەی دانیشتوانی سەرسنوور، كۆڵبەر و كاسبكاران، ئەم كارەی هێزی ئینتزامی تەنیا سەرچاوەی بژیوی ژیانی دانیشتوانی ناوچە سنووریەكانی كوردستان كە كاسبیی سەرسنوورە و زۆرێكیان \"كارتی پیلەوەری\"یان هەیە و بە یاسایی كار دەكەن، دەبڕێت و خەڵكی تووشی كێشە و گرفت كردووە و راستەوخۆ كوشتنی كۆڵبەرانی كوردی لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە رەوا لە قەڵەم داوە و بەپێی ئەو بەڵێنن نامەیە خۆشیان لە بەرەنجامەكانی دەرباز دەكەن.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پاسگا و بنكەكانی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەموو شارە سنوورییەكانی كوردستان زەخت و گوشاریان بۆ كاسبكار، كۆڵبەر و وەرزێڕانی هێناوە ئەو بەڵێننامەیە واژۆ بكەن.