بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"قەڵاتگەی حەسەن نووران\" کە بە یەکێک لە ئاسەوارە کۆنەکانی شاری شنۆ بە ئەژمار دێت، لە لایەن کەسانێکی هەڵپەرەستەوە، هەڵدەکەندرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو کەسانە لە ڕۆژدا هەوڵی هەڵکەندنی ئەو شوێنەوارە میژوویی و کۆنە دەدەن و ناوەندە حکوومەتییەکانیش لەو پەیوەندییەدا، بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

هاووڵاتییان لە سەر ئەوە باوەڕن کە شوێنەوارە مێژووییەکان لە لایەن دەستوپەیوەندییەکانی سپای پاسدارانەوە بە شێوەی نایاسایی هەڵدەکەندرێت و لەو پەیوەندییەدا، ئیدارەی میراتە فەرهەنگییەکان هیچ پارەیەک بۆ پاراستنی ئەو شوینەوارە مێژووییانە تەرخان ناکات و هەروەها هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ چاوەدێڕی بە سەر ئاسەوارە مێژووییەکان نییە.
بەپێی ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکان، ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە تایبەت هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان لە هەڵکەندن و بە تاڵان بردنی شوێنەوار و کەرەستە کۆنەکانی ئەو شوێنەوارانە لە ناوچەکانی کوردستاندا هەیە و لەگەڵ گرووپە مافیاییەکان لەو بوارەدا، هاوکاریان هەیە.