هەڵپەڕکێی کوردی لە ئۆلمپیادی سەما جیهانییەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا+وێنە
14:40 - 14 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە ئۆلمپیادی سەما و هەڵپەڕکێ جیهانییەکان لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی رووسیە، گروپێکی هەڵپەڕکێی رەشبەڵەکی کوردی تیایدا بەشداری کرد و توانی پلەی پێنجەم بەدەست بێنێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئۆلمپیادی سەما و هەڵپەڕکێ جیهانییەکان، کە بە بەشداریی ٢٠ وڵات لە ئاستی جیهاندا بەڕێوەچوو، گروپێکی \"میرنەیسیدی\" کوردی تیایدا بەشدارییان کرد و وێڕای ئەوەی توانیان بگەنە بەشی کۆتایی ئۆلمپیادەکە و شایی و هەڵپەڕکیی کوردی بە نەتەوە جیاوازەکانی جیهان بناسێنن.
ئەو ئۆلمپیادە فەرهەنگییە رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٩ی بانەمەڕ لە پارکی سکۆلنیکی لە پایتەختی وڵاتی رووسیە دەستی پێکردووە و هەتا رۆژی یەکشەممەی حەفتەی داهاتوو رێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ ئەو ئۆلمپیادە نێودەوڵەتییە بۆ هەڵپەڕکێ و سەمای وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەرخان کرابوو، کە گروپی هەڵپەڕکێی میر نەیسیدی پێکهاتوو لە کوڕان و کچانی بیلاڕووسی، بە نمایش کردنی چەند تابلۆ هەڵپەڕکێی کوردی توانیان پلەی پێنجەمی ئەو ئۆلمپیادە بەدەست بێنن.
ماڵپەڕی خەندان رایگەیاندووە، بڕیارە بۆ فێستیڤاڵی ئەمساڵێش ٢٣٠٦٩ سەما کاری جیهان لە ٤٣ وڵاتی جیهانەوە بە ٦٠ جۆری جیاواز لە سەما و هەڵپەڕکێ جیهانی و کلتورییەوە بەشداری تێدا دەکەن.
ئۆلمپیادی جیهانیی سەما ساڵی ٢٠٠١ یەکەمین جار و بە بەشداریی ٧٠٠ سەماکار بەڕێوەچووەو ساڵی ٢٠٠٦ سێیەمین جار ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداریی ٩٥٠٠ سەماکار لە ٢١ وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەچوو، کە ٣٠ هەزار کەس وەکوو تماشاچی ئامادەی ئەو فێستیڤالە ببوون.