هەڵوێستی نوێی ئاخووندێكی حكوومەتی بە دژی كۆمەڵە و حیزبەكانی دیكەی ئۆپۆزیسیۆن

15:48 - 27 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: نوێنەری وەلی فەقێ‌لە سنە، حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانی لەگەڵ تاڵەبانی پاكستان بەراورد كردووە و ئەوانی بە دوژمنی ئیسلام لەقەڵەم داوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، تۆمەتی دژایەتی كردنی حیزبەكانی دژبەری حكوومەتی ئێران لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان لەلایەن سەید محەممەد حوسێنی شاهروودی، نوێنەری عەلی خامنەیی لە ئوستانی كوردستان لە رێوڕەسمێكدا دراوەتە پاڵ ئەو حیزبانە.

حوسێنی لە وتەكانی خۆیدا بە فەرمی، ناوی رێکخراوی \"كۆمەڵە\"ی هێناوە.
ئەو بەرپرسە حكوومەتییە لەقسەكانیدا ئیدیعای ئەوەی كردووە كە پیاوە ئاینی و ئاخووندەكانی ناوچەی كوردستان بە دژی بیروكەی دژە شۆڕش چالاكیان هەبووە.
حوسێنی شاهروودی كە وتەكانی لە هەواڵدەریی فارس بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بە كوژرانی یەكێك لە ئیمام جومعەكانی شاری سنە بەناوی كریمیان كردووە و ئەو كارەی پێوەند داوەتەوە بە حیزبە كوردستانییەكان.

\"23685.jpg\"
تۆمەتی دژایەتی كردنی حیزبەكانی دژبەری حكوومەتی ئێران لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان لەلایەن سەید محەممەد حوسێنی شاهروودی، نوێنەری عەلی خامنەیی لە ئوستانی كوردستان لە رێوڕەسمێكدا دراوەتە پاڵ ئەو حیزبانە
پایەبەرزترین لێپرسراوی حكوومەتی لەسنە باسی لەوەش كردووە، تاڵەبان گرووپە جیهادییەكان هیچ جیاوازییەكیان لە گەڵ كۆمەڵە و حیزبەكانی دیكە نییە.
ماوەبە ماوە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكان لەلایەن راگەیاندن و بەرپرسانی حكوومەتی ئێرانەوە بێ‌ڕێزییان پێ‌دەكرێ‌.

ئەو هەوڵانە لەحاڵێكدایە كە سەرجەم ئەو قسە و لێدوانانە بەشێوەی یەكلایەنە روو دەدات و لایەنی بەرامبەر هیچ حوزوورێكی نییە.