هەژاری و دەسکورتی خۆکوژیی لاوێکی مەهابادی لێکەوتەوە

12:04 - 17 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی تەقی‌پوور" کوڕی ئیسماعیل، خەڵکی گوندی "ئیندرقاشـ"ـی شاری مەهاباد، بەهۆی هەژاری و دەسکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی هەینی؛ تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دوو ڕۆژ دیارنەمانی بەشێوەی هەڵواسراو لە یەکێک لە باخەکانی ئەو گوندە دۆزراوەتەوە.

عەلی تەقی‌پوور، کەمتر لە ساڵێکە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.