هەڕەشەی دوور خستنەوەی رەزا شەریفی بۆكانی زیندانیی سیاسیی كورد
17:17 - 5 پووشپەڕ 2712
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی دوور خستنەوەی بۆ زێندانێكی دیكە هەڕەشەی لە بنەماڵەی رەزا شەریفی بۆكانی كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێكەوتی 31ی جۆزەردان، لێپرسراویك لە دەزگای قەزایی لە دادستانی تاران و لە حاڵێكدا كە باوكی رەزا بەمەبەستی وەرگرتنی ئیزنی چاوپێكەوتن لەگەڵ كوڕەكەی سەردانی ئەو شوێنەی كردبوو، پێی راگەیەنراوە كەلە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا رەزا بۆ شوێنێكی دیكە دەگوازرێتەوە.
زەخت و گوشارەكان كاتێك بۆ سەر رەزا شەریفی بۆكانی روویان لە زیاد بوون كرد كە رێكەوتی 8ی جوزەردان هێزەكانی ناو زیندان لەناكاو چوونەتە بەندی 4 لە هۆڵی ژمارە 13 \" زیندانیانی سیاسیی\" و ئەو هاووڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج دوابەدوای هێنانە دەری رەزا شەریفی بۆكانی لە بەند، لێپرسراوانی زیندان هەتا كاتژمێر 3ی سەر لەبەیانی لێپرسێنەوەیان لێ كردووە و وێڕایبێ حورمەتی، دەیدەنە بەر لێدان و كوتان.
لێپرسراوانی گرتووخانەكە ئەو زیندانییە سیاسییە بە هاوكاری \" هێزە بێگانەكان\" و ناردنی هەواڵ و زانیاری بۆیان و پێوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ راگەیەنە گشتییەكان تاوانبار دەكەن.
پاش ئەو لێپێچینەوەیە رەزا شەریفی بۆكانی بۆ ماوەی 6 رۆژ براوەتە زیندانی تاكەكەسی و سەرەڕای ناڕەزایەتیی دەربڕین و ناجێگیر بوونی باری تەندرووستیی، لێپرسراوانی زیندان هیچ هەوڵێك بە مەبەستی چارەسەریی و رەوانە كردنی بۆ بێهداریی نادەن.
هەمان سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاند، چەند رۆژ دوای هێنانە دەری رەزا لە زیندانیی تاكەكەسێەوە، لێپرسراوانی ئیتلاعاتی سپاە \" 2 الف\" زیندان ئەو زیندانییە بانگهێشت كردووە و پێیان راگەیاندووە كە بەرپرسانی ناو زیندان رێكەوتی 26ی خاكەلێوە سكاڵەیەك دژی شەریفی بۆكانی پێشكەش بە ئیتلاعاتی سپاە دەكەن و دواوبەدوای ئەو مەسەلەیە رێكەوتی 1ی پووشپەڕ ئەو زیندانییە سیاسییە بە حزووری قازی سالاری، حاكمی دادگای ئینقلابی كەرەج و بە بەشداریی دوو كەس لە هێزەكانی ئیتلاعاتی ناو زیندان دادگای دەكرێ و لە ئەنجامدا بە 5 ساڵ زیندنی تەعزیری حوكم دەردرێت.
لەو دادگایی كردنەدا رەزا شەریفی بۆكانی لە هەمبەر ساز كردنی دۆسیە و سووكایەتی و حورمەتیی قازی ناەڕزایەتیی دەربڕیوە.
رەزا شەریفی بۆكانی زیندانیی سیاسیی كورد ماوەی چوار حەفتەیە لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەری كراوە و ئەو بێبەرییە كردنە بە بڕیاری لێپرسراونی ناو زیندان هەتا سێ مانگ بەردەوامە.
بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا بۆ چەندین جار بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ كوڕەكەیان سەردانی زیندانیان كردووە، بەڵام لێپرسراوانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج ئەو ئیزنەیان پێ نەداون.
رەزا شەریفی بۆكانی پێشتر و لە دۆسیەی پێشوویدا لەلایەن لقی 15ی دادگای ئینقلابی تارانەوە و بە تاوانی هەوڵدان دژی تەناهیی و ئەمنیەتی میللی بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیزی حوكم دراوە.