هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران لە پاوە دەستیان بەسەر ١٠٨ سەر مەڕوماڵاتی کاسبکاراندا گرت

فەرماندەی هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران لە پاوە، باسی لە دەسبەسەرداگرتنی ١٠٨ سەڕ مەڕوماڵاتی کاسبکاران لەلایەن مەئموورانی سنوورپارێزی لە سنووری ئەو شارە کرد.

کاناڵی تێلێگرامیی خۆجێیی "نەبزی کرماشان" لە زاری فەرماندەی هەنگی سنووریی پاوە بڵاوی کردووەتەوە کە هەنگی سنووری پاوە دەستیان بەسەر ١٠٨ سەر مەڕی هاووڵاتییاندا گرتووە.

ئەو فەرماندە نیزامییە دەسبەسەرداگرتنی ئەو ١٠٨ مەڕوماڵاتەی کاسبکارانی کوردی بە قاچاخچی ناو لێ بردووە.