٨ هەتا ١٢ زیندانی لە ژوورێكی تەنگەبەردا/ دۆخی ناو زیندانی قزلحەساری كەرەج

15:27 - 17 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: نزیك بە دوو هەزار و ٧٠٠ كەس لە زیندانیانی قزلحەسار كە تاوانباری مادە سڕكەرەكانن، حوكمی لەسێدارە دانیان بۆ بڕاوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی كۆمیتەی بەرگریی لە شاهرۆخ زەمانی، لەكۆی گشتیی ٢٢ هەزار زیندانیی ناو گرتووخانەی قزڵحەسار، نزیك بە ٧٥%‌یان حوكمی ١٥ ساڵ زیندان و هەتاهەتاییان هەیە.

\"19186.jpg\"
دەگوترێت كە چەندێن جۆر نەخۆشی باو لەنێو زیندانییەكاندا پەرەی سەندووە و لەنێو زینداندا ئاسەوارێك لە كەسانی \"ئاگا، دەروونناس، راهێنەری پەروەردەیی\" بەدی ناكرێ‌و بەرپرسانی زیندان وەكوو \"قاتڵ\" چاو لە زیندانیان دەكەن.

كێشەیەكی دیكە كە بەرۆكی زیندانیانی گرتۆتەوە پرسی كێشەی ماڵییە و لێپرسراوانی ناو گرتووخانەكە لە كڕین و فرۆشی \" كاڵای قەدەغە كراو\" بە زیندانیان پشكیان هەیە و پارەی زۆریان لێ‌دەستێنن.

دەوترێت كە كارتێكی ١٦٠٠ تمەنی تەلەفوون، لەلایەن مەئموورانی ناو زیندانەوە بە سی هەتا سەد هەزار تمەن بە زیندانییەكان دەفرۆشرێت.

راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، زیاتر لە ١٧٠ كەس لە زیندانیان پاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە تەقەیان لێكراوە و كوژراون.

\"19185.jpg\"
زیندانی قزڵحەسار ٢٠ هەتا ٢٢ هەزار زیندانیی لەخۆ گرتووە و لەهێندێ‌حاڵەتیشدا دەگاتە ٣٨ هەزار كەس و لە ١٠ بەندی سەربەخۆ \" واحدهای دهـ ‌گانە\" پێكهاتووە.

لەراپۆرتەكەدا باس لەشێوەكانی ئەشكەنجە لەقزلحەسار كراوە و دەوترێت كە كەسی تاوانبار بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو ئاودا رادەگرن و دواتر بە شیلانگ یان كابڵ لێیدەدەن و یان زیندانی بە شێوەی سەروابن هەڵدەواسن و بە قامچی لەژێر پێی دەدەن.

زیاتر لە ٩٠%‌ی ئەو زیندانیانەی كە ژن و منداڵیان هەیە، بە ناچاری ژنەكانیان لێیان جیا (تلاق) بۆتەوە.

دەقی تەکمیلی راپۆرتی دۆخی ناو زیندانیی قزڵحەساری كەرەج لەبەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دانراوە.