هێزە نیزامییەكان گیانی كۆڵبەرێكی كوردیان ستاند
13:31 - 16 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: لە درێژەی رەوتی كوشتنی بەردەوامی كۆڵبەران، كۆڵبەرێكی كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی هەنگی مەرزی كوژرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی رابردوو رێكەوتی ١٥ی رێبەندان لەناوچە سنووریەكانی شاری پیرانشار و لە شوێنێكی نزیك بە بەرزاییەكانی لاوێن، دەستڕێژی لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كراوە و لە ئەنجامدا \" \"مەناف كاریوەند\" تەمەن ٢٨ ساڵ بریندار بووەوو دوای چەند كاتژمێرێک گیانی لەدەست داوە.
یەكێک لە كۆڵبەرانی هاوڕێی مەناف بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، هێزەكانی هەنگی مەرزی بێئەوەی هیچ هوشدارییەك بدەن بۆسەیان بۆ دانابووینەوە.
ئەو هاووڵاتییە كە نەویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت باسی لەوەش كردووە، \" ئێمە چوار كەس بووین و بەر لەوەێئەوان دەستڕێژیمان لێبكەین هاوارمان كرد كە تكایە تەقە مەكەن و خۆمان بە دەستەوە دەدەین\".
ئەو كۆڵبەرە كوردە لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ هەواڵنێری كوردپا ئاشكراشی كردووە، لە یەكەم دیستڕێژدا مەناف بریندار بوو و ئێمەش لە ترسی گیانمان هەڵاتین و دوو كاتژمێر پاش تەقەكە گەڕاینەوە كە مەناف ببێنەوە، لەگەڵ جەستەی لە خوێن خەڵاتاوی ئەو كۆڵبەرە بەرەوڕوو بووینەوە.
مەناف كاریوەند پێشتر خەڵكی ناوچەی شاروێرانی شاری مەهاباد بووە و ماوەی چەند ساڵە بە مەبەستی دابین كردنی بژێوی ژیانی رووی لە شاری پیرانشار كردبوو و خێزاندار و منداڵێكی كچی هەیە.
لە شارەكانی كوردستانی ئێران بە تایبەت ناوچە سنوورییەكان بە هۆی دواكەوتنی ئابووری و نەبوونی ناوەندە پیشەییەكان دۆخێك هاتۆتە ئاراوە كە هاووڵاتیانی لەگەڵ كێشە و ئاستەنگی ژیان بەرەوڕوو كردۆتەوە و هەر بۆیە بە دوای جێگرەوەیەکدان كە بتوانن بە جۆرێك لەجۆرەكان ژیانی خۆیانی پێبگوزەرێنن.
\" كۆڵبەر قوربانیی دەستی هەژاری و توندوتیژی\"،\" گۆڕینەوەی گیان لەگەڵ نان\" و \"كۆڵبەران قوربانیانی دەنگ كپ كراوی كوردستان\" ئەو چەمک و دەستەواژانەن كە بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشەی كوردستان لەلایەن چالاكانی كوردەوە بەكار دێت.
لە زۆر حاڵەتدا بێجگە لە هێزە نیزامییەكانی ئێران، \" مین و سەرما بردوویی و باو بۆرانیش\" بە بەردەوامی لە وەرزە ساردەكاندا هەڕەشە لە گیانی كۆڵبەران دەكەن.
ئەمڕۆكە پرسی كۆڵبەری بەشێكی بەرچاو لە ناوچە سنووریەكانی تەنیوە و بە سەدان كەس لە خاڵە سنوورییەكانی باشماخی مەریوان، حاجی عومەران، سنوورەكانی سەردەشت و بانە و هەورامانات سەرقاڵی راگواستنی كەلوپەل بە كۆڵی خویانن.