هیلاری كلینتۆن: باڵوێزخانەیەك لە تاران دەكەینەوە.
15:41 - 5 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتووێژێك لەگەڵ شەبەكەی بی بی سی رایگەیاند، هەتا كۆتایی ئەمساڵ بە مەبەستی داواكاریی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ وەرگرتنی ویزا، باڵوێزخانەیەكی مەجازی لەسەر تۆڕی ئێنتێرنێت دادەمەزرێنین.
هیلاری كلینتون ئاشكراشی كرد. ئێمە دەمانهەوێ لەو رێگایەوە پێوەندیی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێرانی ساز بكەین و ئەوانیش دەتوانن لەو رێگایەوە ویزا وەربگرن و سەردانی وڵاتی ئەمریكا بكەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، حكوومەتی واشینگتۆن لە هەوڵی ئەوە دایە كە رێگاچارەیەك بۆ درێژە پێدانی خوێندن بۆ خوێندكارانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات دابین بكات.
كلینتۆن ئەوەشی خستە روو، ئامانجی لێپرسراوانی ئەمریكا ساز كردنی پێوەندییە لەگەڵ خەڵكی ئێران و دامەزراندنی ئەو باڵوێزخانە ئینتێرنیەتیەش دەتوانێ یارمەتی بە ودیهاتنی ئامانجەكەمان بكات.
هیلاری كلینتۆن لەو باوەڕە دایە، حكوومەتی ئیسلامی ئێران یاسا نێودەوڵەتییەكانی لەمەڕ پەروەندەی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن خستۆتە ژێر پێ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكراشی كرد، بەڵگە و دیكیۆمنتێكی زۆرمان لەمەڕ سەلماندنی دەست تێدا بوونی حكوومەتی تاران لە تەرحی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لەبەر دەست دایە.