هیرشی تاوانکاران بۆ سەر زیندانیانی سیاسی کورد لە ورمێ
15:29 - 24 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هاندانی بەرپرسانی زیندانی شاری ورمێ، دوو زیندانیی سیاسی لە لایەن چەند تاوانبارێکەوە هێرش کرایە سەریان و برینداریان کردن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی مستەفا سەوزی و عەلی یەگانە، لە لایەن چەند کەسیکی تاوانبار بە (کەتەر و چەقۆ) هێرش دەکرێتە سەریان و بریندار دەکرێن.
ئەو دوو زیندانییە دوای ئەو هێرشە، بۆ چارەسەرکردنیان ڕەوانە بێهداریی زیندان دەکرێن و مستەفا سەوزی بە هۆی بەرکەتنی چەقۆوە، زکی دەدڕێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە نێو زیندانیانی دیکەی زیندانی ورمێدا، زیندانیەکان داوا دەکەن لە بەندی ١٣کە شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی تاوانکار بە تاوانانی وەک کوشتن، دزی و مادە سڕکەرەکان، جیا بکرێنەوە و بیانگوازنەوە بۆ بەندی ١٢، بەڵام بەرپرسانی زیندان بە بێ گوێدان بە داواکاریی زیندانیانی سیاسی و دوای تیمار کردنی برینی ئەو دوو زیندانییە، دووبارە دەیانگوازنەوە بۆ بەندی ١٣.
بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ سەرجەم ٣٢ کەسی لە زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی تێدایە و بەندی ١٢ تایبەت بە زیندانیانی سیاسی و بەپێی زانیارییەکان، لانیکەم ٥٠ کەسی دیکەش زیندانیی سیاسی، لەگەڵ کەسانی تاوانبار لە بەندەکانی دیکە تێکەڵ کراون.
مستەفا سەوزە خەڵکی شاری ماکۆیە و لە پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن سپای پاسدارنەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێوە بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
عەلی یەگانە لە خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاویدا، دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویەوە، چوار زیندانیی کورد بە ناوەکانی بههمەن دالایی میلان، ڕووف محەممەد عەلی، مستەفا سەوزە و ڕەحمان ڕەشید زادە، لە بەندەکانی دیکەی زیندان ڕاگیراون و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین لە جیانەکردنەوەیان لە تاوانبارەکان، مانیان لە خواردن گرت و تەنیا بەهمەن دالایی میلان بۆ بەندی ١٢ ڕاگوێزراوە.