هۆشداری لەمەڕ هێرشی لەشكری بێكارارن لە هاوینی ئەمساڵدا
17:30 - 24 جۆزەردان 2712
كوردپا: دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد ئیدیعا دەكات لە ماوەی دوو ساڵدا 3 میلیۆن و 200 هەزار هەلیكاری رەخساندووە، كارناسانی ئابووری لەو باوەڕدان ئەو ئیدیعایە بە نابەجێیە و هێرشی لەشكری بێكاران بە هۆشدار وەسف دەكەن.
كارناسانی لەو باوەڕە دان زیادبوونی لەناكاوی حەشیمەتی ئێران لە دەیەی شەست كاریگەری خۆی لە بازاری كاری ئێراندا دەرخست. منداڵانی ئەوكات ئێستا ئەو لاوانەن كە ئێستا دێنە بازاری كارەوە بەبێ ئەوەی كە دەوڵەت جیا لە دروشم و ئیدیعا، سیاسەتێكی دیار و كاریگەری بۆ رەخساندنی هەلیكاری بۆیان هەبێت و ئەو ئیدیعایانەی كە لەمەڕ رەخساندنی چەندین میلیۆن هەلیكار هاتۆتە ئاراوە، لەلایەن زۆر كەسەوە كەوتۆتە بەر رەخنە و گازندەوە.
هۆشدار لەمەڕ قەیرانی بێكاری:
عەلی دێهقان كیا، ئەندامی لێنەی بەڕێوەبەریی كانوونی باڵای شۆراكانی ئیسلامیی كاری پارێزگای تاران رایگەیاندووە، لەراستیدا دەوڵەتی ساڵی 90 لانیكەم 400 هەزار و ساڵی پێشتریشی بە هەمان رێژەی دەرەتانی كاری رەخساندووە. ماوبراو بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە، جێبەجێ كردنی قۆناغی یەكەمی ئامانجار كردنی یارانەكان و گەڵاڵەی قپۆناغی دووەمی بەبێ پشتیوانی كردن لە بەرهەمهێنان و كەرتەكان و بەتایبەت ئەو كەرتانەی كە تووشی قەریان بوون، لەوانەیە ببێتە هۆی بێكارییەكی بەرفراوان و ئەمەش هۆشدارییەكی جێگای نیگەرانییە.
ئەحمەد تەوەكولی لیپرسراوی ناوەندی توێژینەوەكانی مەجلیسی حكوومەتی ئێران رایگەیاندووە، ئێران لە مەیدانی كەسب و كاردا لەنێو 193 وڵاتی دونیادا لە ساڵی 91 پلەی 144 مان بەدەستهێ،اوە كە ساڵانی پێشووتر پلەی 132 مان هەبووە، كە ئەمە نیشانەی خرتپتر بوونی رەوشی كار و كاسبی و زیادبوونی نرخی بێكارییە لە ئێران.
زۆربەی كارناسان هاوردەی نابەجێ و ناكۆیی بەرچاوی بەهای فەرمیی ئەرز لەگەڵ بازاری ئازاد لە هۆكارە گرینگەكانی زیادبوونی رێژەی بێكاری لە قەڵەم دەندەن.
كارگەكان لە بەرەبەری داخران:
نادر قازیپوور نوێنەری خەڵكی ورمێ لە مەجلیسی حكوومەت لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی مەجلیسدا بانكی ناوەندیی لە بەرامبەر داخران و خراپیی رەوشی كار و كەرتەكانی وەبەرهێنان بە بەرپرسیار لە قەڵەم داوە و وتوویە: زۆربەی كارگەكان وڵات رووبەڕووی داخران بوونەتەوە و ناوبراو لەمەڕ واژۆی گرێبەستگەلی نوێی بازرگانی لەگەڵ چین رەخنەی لە مەحموود ئەحمەدی نژاد گرتووە و وتویەتی \"باشتر وایە روونی بكەنەوە كە بۆچی ئەو هەموو كەلوپەلە لە چینەوە هاوردەی ئێران دەكرێت؟\"
هۆشدارەكان لە هەمبەر گەشەی رۆژ لە دوای رۆژی نرخی بێكاری لە ئێران:
دەبیری بەڕێوەبەریی خانەی كرێكاری ئێران رایگەیاندووە، زیادبوونی قەیران و ركوودی ئابووری لە ئێران بە بةهاى دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و درەركدنی كرێكاران و داخستنی كارگەكان تەواو بووە.
ئاماری بێكاری پێچەوانەی ئیدیعاكانی رەخساندنی هەلیكار:
دابەزینی پلەی ئێران لە بواری كەسب و كاری جیهانیدا و بەپێی راپۆرتە فەرمییەكانی ناوەندی ئاماری ئێران لەمەڕ رێژەی بێكاری، نیشان دەدات ئیدیعكانی دەوڵەت لەمەڕ رەخساندنی هەلیكار وەڕاست ناگەڕێت.
بەپێی تازەترین ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران بێكاریی گرووپی تەمەنی 15 هەتا 24 ساڵ كە ساڵی 1389ی هەتاوی 6/14% بووە، ساڵی 1390ی هەتاوی گەیشتۆتە 26%. ئەمە لە حاڵێك دایە كە سەرەڕای ئەوەی كە نزیك بە 3 مانگ لە ساڵی 91 تێپەڕیوە و پێچەوانەی بەڵێنییەكانی پێشوو دەوڵەت هێشتا باس لە گەڵاڵەی رەخساندنی هەلیكاری ساڵی 90 دەكات و هیچ باسێك لە ئەمساڵ لە گۆڕێدا نیە.
سەرەڕای ئەوەی كە لەلایەن دەوڵەتەوە ئەمساڵ وەكوو \"ساڵی پشتیوانی لە كار و سرمایەی میللی\" ناودێر كراوە لە ماوەی نزیك بە 3 مانگی رابردوودا شەپۆلێكی زۆری بێكاری، داخرانی كەرتەكانی بەرهەمهێنان لە ئێران، دەركردنی كرێكاران لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران و دەستی پێكردووە و كارناسانی ئابووری لەو باوەڕە دان ئەم قەیرانە بێكارییە لە هاوینی ئەمساڵدا زیاتر دەبێت و وەكوو شەپۆلی لەشكری بێكاران وەسفیان كردووە.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان لە ماوەی نزیك بە 3 مانگی رابردوودا تەنیا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و لە چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا دەیان كەرتی كار بەهۆی نەبوونی پشتیوانەی ئابووری و قەیران داخراون و نزیك بە 7 هەزار كرێكاریش كە زۆربەیان كرێكاری گرێبەستی بوون، لەسەر كار دەكراون.