٩٠ هه‌زار كه‌س له ساڵدا له ئێران توشی شێرپه‌نجه ده‌بن
15:42 - 12 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، له ساڵێکدا ٩٠ هه‌زار كه‌س له ئێران به ڕێژه‌ی نه‌خۆشه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاد ده‌بن.
جێگری وه‌زیری بێهداشتی ئێران، محه‌ممه‌د هادی ئه‌یازی، ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆڕی خێرخوازانی بواری پزیشكی و ته‌ندروستیی پارێزگای لوڕستان ڕایگه‌یاند: \"له ساڵدا ٩٠ هه‌زار كه‌س به ڕێژه‌ی نه‌خۆشه شێرپهنجییهكان له ئێران زیاد ده‌بێت كه ٣٤٠٠ كه‌سیان منداڵن\".
به‌شێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی زیادبوونی شێرپه‌نجه‌كان له ئێران بریتین له: خواردنی ناته‌ندروست، پیسیی ژینگه و ئاووهه‌وا و بوونی شەپۆلەکانی پاڕازیت.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به ناردنی پاڕازیت بۆ سه‌ر كاناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان له ڕاستای پێش‌گرتن به گەیشتنی په‌یامی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه به خه‌ڵكی ئێران، بووه‌ته هۆكارێك له‌مه‌ڕ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی ڕێژه‌ی تووشبووان به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوكتور ته‌قی جهغتایی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی بێهداشت له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا ڕایگه‌یاندووه کە له ساڵدا، لانیكه‌م ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له ئێران توشی وەستانی مێشك ده‌بن كه له كۆی ئه‌م ڕێژه‌یه ٢٠% گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ٢ له‌سه‌ر ٣ شیان پێویستیان به خزمه‌تگوزارییه تایبه‌ته پزیشكییه‌كان ده‌بێت.
هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به وەستانی مێشك بریتین له كه‌میی جووڵه و چالاكیی جه‌سته‌یی، خواردنی ناتەندرووست و كه‌ڵكوه‌رگرتنی زۆر له فهستفوودهكان، سترێس و نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان.