هاووڵاتییەكی كورد دوای چەند جار بانگهێشت كردنی بۆ دەزگای قەزایی ـ ئەمنیەتیی چارەنووسی ناڕوونە
12:43 - 28 رەزبەر 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری بۆكان لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بانگهێشت كراوەو هەتا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.
هەواڵنیرمان لە شاری بۆكانەوە رایگەیاند، مەولوود خورشیدی خەڵكی گوندی حوسێن مامە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای قەزایی شاری مەهابادەوە بانگهێشت كراوە.
پێشتر مەولوود خورشیدی لە رێكەوتی 14ی رەشەممەی ساڵی 1389 دا لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكانەوە دەستبەسەر دەكرێ.
ئەو هاووڵاتییە كوردە دوای راگیرانی 14 رۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری بۆكاندا ئازاد دەكرێ.
تاوانی مەولوود خورشیدی هاوكاری لە حیزبێكی كوردی دژبەری حكوومەتی ئیسلامی ئێران راگەیەندرابوو.
مەولوود خورشیدی چەند رۆژ لەمەوبەر بۆ جاری دووهەم بانگهێشتی دەزگای قەزایی شاری مەهاباد كراوەتەوە.
هەتا گەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لەمەڕ پێدانی حوكم بە ئەو هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەست دا نیە.