هاووڵاتییەكی كوردی شاری مەهاباد بە یەك ساڵ زیندان حوكم درا
16:03 - 15 رێبەندان 2711
كوردپا: دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد هاووڵاتییەكی ئەو شارەی بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەهاباد، كەسێك بەناوی رەشید مام قادری بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی كوردی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەیەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درا.
رەشید مام قادری زستانی ساڵی رابردووش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و دواتریش بەدانانی وەسیقە ئازاد كرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ماوەیەك لەمەوبەر بۆ جارێكی تر لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لە ئەنجامدا بەیەك ساڵ زیندان حوكم دراوە.